دوای هاتنەوەی پۆتین، روسیا بەرەو كوێ

ڤلادیمێر پۆتین مایەوە ، بۆ جاری چوارەم سەرۆكایەتیەكەی وەرگرتەوە ، ئەوەی نادیارە ئەوەیە ئەو بەرپرسانەی لە ماوەی رابردودا لەگەڵ پۆتین كاریان كردووە داهاتویان بەرەو كوێ‌ دەروات؟

كۆمەڵێك بەرپرسی گەورەی ڕوسی هەیە لەگەڵ پۆتین كاریان كردووە و زۆریش لە پۆتین نزیك بون ، بەڵام تا ئێستا نازانرێت دوای دەست بەكاربونەوەی پۆتین بۆ جاری چوارەم ئایندەیان بەرەو كوێ‌ دەروات ، ئەوە قسەی ئاژانسی هەواڵی فەرەنسییە .
دیمتری كیدفیدیڤ ... سەرۆك وەزیرانێكی دڵسۆز
پۆتین ساڵی 2008 دیمتری میدفیدڤی هەڵبژارد ، هەر چەندە لە ناو جەماوەردا بە شێوەیەكی گشتی ناسراو نەبو ، دیمتری بەهیچ شێوەیەك لە ژێر عەبای (هاوڕێ‌ و دۆستی كۆنی) پۆتین دەرنەچووە .
دوای چوار ساڵ لە دەستەڵاتدا ، پۆتین گەرایەوە كرملین ، وە دیمتری گەرایەوە بۆ سەرۆكایەتی وەزیران ، بۆ ئاڵوگۆڕی كارەكان و سیناریۆكانی پێشوەختە ، وە دیمتری لەم ساڵانەی كۆتایدا یارییەكی پەراوێزی باشی ڕێژەیی لە پۆستەكەیدا كرد .
وە لە ساڵی 2017دا ئەلێكسی ناڤالنی سیاسەتمەدار و ئۆپزسیۆن و دژە گەندەڵی سەروەت و سامانی دیمتری ئاشكرا كرد ، رابەرایەتی بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو كرد ، لە هێرشە فراوانەكانی بۆ سەر ئەو پیاوە ، كە ماوەیەك لە ماوەكان لەسەر بارودۆخی ڕوسیای لیبڕاڵی بێدەنگ بو .
ڕاگەیاندنی ڕوسی بەردەوام لە گومان دابو ، كە دیمتری لە هەمو ئەگەرەكاندا لە دەستەڵات دەردەچێت و دوردەكەوێتەوە .
وە ئامادەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پۆتین نەبو ، تەنانەت وەكو مامۆستا بە ئاشكرا خەیاڵی نەكردووە ، وە دیمتری بۆ پۆتین بە دڵسۆزی مایەوە .
سێرگی شویگۆ ... پیاوی سەربازی پۆتین
سێرگی شویگۆ ئەو دەموچاوەیە كە سوپای ڕوسی نوێ‌ دەكاتەوە ، لەم دواییانەدا نازناوی "سەركەوت"ی بۆ شەڕی ڕوسیا لە سوریادا پێ‌ بەخشرا .
شویگۆ لە ساڵی 2012 تا ئێستا وەكو وەزیری بەرگری كار دەكات ، یەكێكە لە كەسە تایبەت و نزیكەكانی پۆتین و ناوی لەناو "كۆمەڵە" دا نیە ، ئەوەی كە لە ئیدارەدانی شاری سانت پترسبۆرگ كار دەكات و دەیپارێزێت .
شویگۆی تەمەن (62ساڵ) لە كۆماری تۆفای سەر بە سیبیریایە ، و كەسێكی سەركەوتوی ئیداریە ، بۆیە 20 ساڵ وەزیری وەزارەتی تەنگەتاوی بو ، وەزارەتەكەش لەسەردەستیا چاكسازییەكی گشتگیری باشی بەخۆیەوە .
شویگۆ بەردەوام لە گەشتی ڕاوە ماسی لە ڕوباری توفا و بۆنە فەرمیەكاندا لە پاڵ پۆتیندا دەركەوتووە .
سێرگی لاڤرۆڤ ... دەنگی ڕوسیا بۆ دەرەوە
لاڤرۆڤ شانسەكەی وابو كە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا رێز لێگیراو بو ، بەتایبەتی كە لە 2004دا پۆستی وەزارەتی دەرەوەی لابو ، لەم ساڵانەی كۆتایدا ماندو بو ، كە پەیوەندی وڵاتەكەی توشی هەڵچون بو لە بەرامبەر وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەوروپی .
لاڤرۆڤی (تەمەن 67 ساڵ) دانوستكارێكی نەرم نەبو ، بەردەوام لە بەرامبەر هەمو وڵاتانی جیهان داكۆكیكارێكی سەرسەختی هەڵوێستەكانی مۆسكۆ بو ، وە لە هەردو كێشەی ئۆكرانیا و سوریادا پاڵنەرێكی باشی هەڵوێستەكانی ڕوسیا بو .
ئیگۆر سەیشن ... ڕوی سەرمایەداری دەوڵەت
ئیگۆر سەیشن هاوڕێی كۆنی ڤلادیمێر پۆتینە ، سەرۆكایەتی كۆمپانیای گەورەی "ڕوسنەفت"ی حكومی دەكات ، و توانی كۆمپانیاكە بگەیەنێتە ئاستێكی جیهانی ، و بە تەنها ڕوبەڕوی زیادكردنی نێودەوڵەتی ببێتەوە .
وە سەیشن بەردەوام بە دووەم پیاوی بەهێزی ڕوسیا بەناوبانگ بو ، یەكێك بو لەو كەسانەی كە بروای بە بەریەك كەوتن نەبو ، تەنانەت ئەو یەكێك بو لەگەڵ لادان و دورخستنەوەی "ئەلێكسی ئۆلیۆكایف" وەزیری پێشوی ئابوری بو ، كە بەرهەڵستكار و ڕێگری سەرەكی فرۆشتنی نەوت بو لە ڕێگەی كۆمپانیای روسنەفتەوە بە كۆمپانیای نەوتی "باشنەفت" .
ئۆلیۆكایف ساڵی رابردو لە (2017)دا لە بارەگای كۆمپانیای "روسنەفت" بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیر كرا ، لە كۆتایدا وتی: ئەوە ئەنجامی پیلانێكی وێرانكەرە .
ئەلفێرا ناپیۆلینا ... ئابوریزانێكی توند
لە 2013دا ئەلفێرا ناپیۆلینا ئابوری ناسە بەناوبانگەكە بەشێوەیەكی چاوەڕوان نەكراو كرا بە سەرۆكی بانكی ناوەندی ڕوسیا ، لە سەرەتادا دامەزراندنەكەی ترسێكی لەسەر سەربەخۆیی بانكەكە دروست كرد بو ، بەهۆی نزیكی لە كرملینەوە ، بەڵام ئەو ترسە یەكلایی نەكرایەوە .
فەرمانگەكانی دارایی لە ساڵی 2014دا زۆر خۆشحاڵبون بە هاتنی چونكە ئابوری وڵات تەواو بەرەو ڕوخان بو .
بانكی ناوەندی لە ژێر سەرپەرشتی و سەركردایەتی ناپیۆلینادا ڕێوشوێنی زۆری گرتەبەر كە زۆربەی جار گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانە بەهۆی كێشەی داڕوخانی ئابوری لای جەماوەر پەسەند نەبون و ڕەت دەكرایەوە .
ئەلێكسی كۆدرین ... چاكسازیكار
لە ساڵی 2000دا كۆدرین بە پلەی وەزیری دارایی دامەزرا ، وە مێدفیدیف لە ساڵی 2011دا دورخرایەوە ، و كۆدرین زۆر لە سیاسەت دور نەكەوتەوە ، بەڵام كۆدرین لیبراڵی بو پۆستەكەی بۆ ئەنجامدانی چاوپێكەوتنی سود لێوەرگیراوی لەسەر بابەتە ئابوریەكان بەكارهێنا .
دواتر كۆدرین لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكان وەكو ڕاوێژكاری پۆتین گەرایەوە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی ، و دواجار لەگەڵ ڕۆژنامەی "فیدۆمرستی"ی ڕوسی چاوپێكەوتنێكی ئەنجامدا و تیایدا ڕایگەیاند ئەوەی لە توانای دابێت دەیكات ئەگەر پۆستی سەرۆك وەزیرانیش بێت .
بۆ حكومەت دەگەرێتەوە - ئەگەر سەركەوتوش نەبێت - چونكە دیارییە بۆ ڕۆژئاوا تا پەیوەندیەكانی ڕوسیا لەگەڵ ئەوروپا و ڕۆژئاوا رێك بخاتەوە .