كورد و هەڵبژاردنەكەی توركیا و دەرئەنجامەكانی


وەك ئاشكرایە بڕیارە لە 24ی ئەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی توركیا بەرێوە بچێت و لەئێستاشدا تەواوی وڵاتان و سیاسەتمەداران چاویان لەم هەڵبژاردنەیە و بەیەكێك لە هەڵبژاردنە گرنگەكانی توركیای دادەنێن ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ساڵێك پێش ئێستا ڕاپرسی بۆهەمواركردنەوەی دەستوری توركیا كراو بەزۆرینەی دەنگ دەستور هەمواركرایەوە بڕیاریشە لەم خولەی پەرلەمانەوە دەستورەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە. و ژمارەی كورسیەكانی پەرلەمانیش دەبن بە 600كورسی وژمارەی كورسی هەرلایەنێكیش كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داڕشتنەوەی پرۆژەیاساكان ئەو بڕیارانەی كە لەداهاتوودا دەدرێن و چارەنوسی توركیایان پێوە بەندە.


لەم هەڵبژاردنەی توركیادا بەتایبەتی بۆسەرۆكایەتی كۆمار كە شەش كەس خۆیان كاندید كردوە ئەگەر هەركاندیدَك 50+1ی دەنگەكان بەدەست بهێنێت ئەوا براوە دەبێت ودەبێتە سەرۆك كۆماری داهاتووی توركیا و ئەگەر دەنگی تەواویش بەدەست نەهێنن ئەوا ئەو دووكاندیدەی كە زۆرترینی دەنگەكانیان هێناوە لەخولی دووەمی هەڵبژاردنەكاندا جارێكی دیكە هەڵبژاردنیان بۆدەكرێتەوە وزۆربەی پێش بینیەكانیش پیان وایە كە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دەچێتە خولی دووەمی هەڵبژاردنەوە و رەجەب تەیب ئەرۆدوگان سەرۆكی دادو گەشە و موحەرەم ئینجە كاندید لەپارتی گەلی جمهوری یان میراڵ ئەكشینار لەپارتی ئی كێبەركێ لەسەر ئەو پۆستە دەكەن.


بەپێی سەنتەرەكانی توێژنەوەی توركیاش كە ڕاپرسیان بۆ كاندیدەكان كردوە كەبریتین لە هەریەكەلە دەزگاكانی (بەیار و میدیار و جیزجی و سۆنار) هەریەكەلە رەجەب تەیب ئەرۆدوگان سەرۆكی دادو گەشە نزیكەی لە46%دەنگەكان و موحەرەم ئینجە نزیكەی لە22%دەنگەكان و میراڵ ئەكشینار نزیكەی لە18%دەنگەكان وسەلاح الدین دەمیرتاش نزیكەی لە10%دەنگەكان بەدەست دەهێنن و ئەمەش وادەكات لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنەكادا هیچ كام لەو كاندیدانە نەبنە براوەی هەڵبژاردن و گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت و لە گەڕی دووەمیشدا زۆرترین چاوەكان لەسەر هەریەكەلە رەجەب تەیب ئەرۆدوگان و موحەرەم ئینجە و میراڵ ئەكشینار دەبن و بەپێی راپرسیەكانیش لەخولی دووەمدا رەجەب تەیب ئەرۆدوگان بەڕێژەی لە 50%بۆلە55%دەنگەكان بەدەست دەهێنێت و دەبێتە براوەی هەڵبژاردنەكان.


ئەم هەڵبژاردنەی توركیا لەئێستا چ لەڕووی نا خۆیی و دەرەكیەوە بەگرنگەوە تەماشا دەكرێت و زۆرجاریش دەوترێت ئەم هەڵبژاردنە دەبێتە هۆی گۆرینی نەخشە ڕێگای توركیا و لەدوای هەڵبژاردنەكەوە توركیایەكی دیكە دێتە ئاراوە ئەویش ئەگەر هاوپەیمانیەتیەكەی دادو گەشە سەربكەوێت ئەوا سیستمی وەڵات دەبێتە سیستمی سەرۆكایەتی و ئەو ئەجێندایەی كە چەندین ساڵە دادو گەشە بەنیازە لەتوركیا و پەیوەندیەكانی دەرەوەشیدا بەدی بەهێنێت لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە جێبەجێی دەكات ، ئەگەر لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانی ئێستای توركیاش براوە بن ئەوا وەك خۆیان دەڵێن ڕێگر دەبن لە سیستمی دیكتاتۆری و سەپاندنی سیستمی سەرۆكایەتی و جارێكی دیكە هەمواری دەستور دەكەنەوە و وڵات دەگێڕنەوە بۆ سیستمی پەرلەمانی و چاویش بەهەموو پەیوەندیەكانی دەرەوەی توركیادا دەخشێننەوە بەتایبەتی پەیوەندیەكانی توركیا و ئەمریكا كەلەئێستادا كەمێك ئاڵۆزیان تێ كەوتوە.


ئایا ئەردۆگان لەم هەڵبژاردنەدا شكست دەهێنیت؟

ئەوەی لەئێستادا چ لەناو خۆو چ لەدەرەوەی توركیادا جێگەی مشت و مڕە ئەوەیە كە ئایا ئەردۆگان لەم هەڵبژاردنەدا شكست دەهێنێت بەڕای زۆرینەی چاودێران ئەگەر لە گەری یەكەمی هەڵبژاردنەكانیشدا ئەردوگان سەرنەكەوێت ئەوا بەدڵنیایەوە لە گەڕی دووەمدا بە ڕێژەی زۆر لەپێش كاندیدەكانی ترەوە دەبێت و سەرچاوەی ئەو دڵنیایەشیان ئەوەیە كە ئەوان باس لەوە دەكەن كە لەتوركیادا و بەتایبەتی لەنێو كاندیدەكانی ئێستادا هیچ كام لەكاندیدەكان ناتوان كێ بەركێی ئەردوگان بكەن لەهەمان كاتیشدا پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان بەهۆی ناكۆكیەكانی نێوانیانەوە سەركەوتو نابن ئەمە جگەلەوەی لەئێستادا ئەردوگان وەك كاریزمایەك لەناو توركیادا و بەتایبەتی بەشە توركیەكەدا تەماشا دەكرێت و بە دوو ئاڕاستەی ئاینی و نەتەوەیی كار دەكات و ئەمەش وادەكات كە ئەردوگان براوە بێت .


لەلایەكی دیكەشەوە بەهۆی ئەوەی پارتە ئۆپۆزسیۆنەكان پێنج كاندیدیان هەیە بۆ سەرۆكایەتی كۆمار ئەمەش وا دەكات دەنگی جەماوەری ئەو پارتانە پەرش و بڵاو بێت بەسەر كاندیدەكانداو هەریەكەیان دەنگی پێویست بەدەست نەهێنن بۆیە لەكۆتایدا دەنگدانەكە بە سودی رەجەب تەیب ئەردوگان یەكلایی دەبێتەوە.

دەنگی كوردان بۆكێ دەبێت؟

لەئێستادا كورد لە 20%ی رێژەی دانیشتوانی توركیا پێك دەهێنیت و ئەمەش كاریگەری گەوەرەی هەیە بۆسەر یەكلاكردنەوەی هاوكێشەكان بۆیە پارتەكان هەریەكەیان بەشێوەیەك دەویەوێت دەنگی كوردان بۆخۆیان بەرن بەتایبەتی پارتی داد و گەشە كە زۆر لێزانانە كارلەسەر دەنگی كورد دەكات ، هەرچەندە كورد توركیادا گەورەترین پارتی بەخۆی هەیە كەئەویش پارتی گەلی دموكراتیە كەسەلاحەدین دەمیرتاش دایمەزراندو یەكێكە لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی لەئێستاشدا لەزینداندایە و لەهەڵبژاردنەكانی 2014شدا توانی پلەی سێیەم بەدەست بهێنێت بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی ئەو ئەجێندایەی كە هەڵی گرتوە زۆرجار لە هەڵبژاردنەكاندا ئەم پارتە ناتوانێت تەواوی دەنگی كوردان بۆخۆی مسۆگەربكات ، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی ئەم پارتە ئەوان بە ئاسانی دەتوانن بەربەستی لە10% بشكێنن و بچنە پەرلەمان وكاندیەكەشیان سەلاح الدین دەمیرتاش دەتوانێت دەنگی دووەم بەدەست بهێنێت.


لەلایەكی دیكەوە ئەوەی كەزیاتر كارلەسەر دەنگی كورد دەكات پارتی داد و گەشەپێدانە و بەشێك لە كوردانیش زیاترمەیلیان بەلای ئەم پارتەدا هەیەبەهۆی ئەوەی ئەم پارتە هەم تێڕانینێكی ئاینی و ئیسلامی هەیە هەم تیڕوانینێكی نەتەوەیەشی هەیە ، بۆیە دەنگی كورد لەنێوان ئەم دووپارتەدا پارتی گەلی دیموكرات و پارتی داد و گەشەپێدان دابەش بووە و لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی كوردان لە توركیادا دەتوانرێت بوترێت یەكلا كەرەوە وچارەنوسازە بۆ هەردوو هەڵبژاردنەكە چ بۆ پەرلەمان و چ بۆ سەرۆكایەتی توركیاش.