حکومەتی تەوافوقی کاتی بەسەرچووە

بەپێی ئاماژەو پێدراوەکان ، پێکهێنانی کابینەی داهاتوی حکومەتی بەغدا دوادەکەوێ بۆ پاش پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12 ‌مایس لەلایەن دادگای فیدرالیەوە.دیارە ئەویش پاش پرۆسەی ژماردنەوەی دەنگەکان بەدەست.

پێشبینی دەکرێ (بەرەیەک) لە شیعەو سوننەو کورد حکومەت پێکبێنن و لەبەرامبەریشدا (بەرەیەک) لەهەرسێ پێکهاتەکە، ببنە ئۆپۆزسێون، چونکه بەڕاستی حکومەتی تەوافوقی لەهەولێرو بەغداش شکستی خواردو ڕووبەری ناعەدالەتی وگەندەڵی فراوانتر کردو خەڵکی بێزارو تووڕەکرد.
حکومەتی تەوافوقی بەپلەی یەکەم خزمەت بەحیزب و کوتلە گەورەکان دەکات و دەستیان واڵا دەکات زیاتر یاری بە داهات و تواناکانی وڵاتەوە بکەن ،دیارە تاڕاددەیەک حیزبەکانی دیکەش کەبەشدار ئەبن، لەڕێگەی وەرگرتنی هەندێ پۆستەوە بۆبەرپرسەکان سوودمەند دەبن،بەڵام لەڕووی سیاسی و جەماوەریەوە،زەرەرمەند ئەبن.
بەشداری یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان وکۆمەڵی ئیسلامی کوردستان وبزوتنەوەی گۆڕان لەکابینەی هەشتەمی حکومەتی هەرێم ،خێری بۆ پارتی ویەکێتی و کەمێک سوودی بۆ چەند کەسێکی ناو ئەو سێ حیزبەو زیانی زۆری بەهەرسێکیان بەگشتی و جەماوەرەکەیان و تێکرای خەڵکی کوردستان گەیاند..