هادەپ لە نێوان کوردبوون و چەپ بوندا

لە پەیڕەوو پڕۆگرامی هادەپدا دەڵێت پارتی چەوساوەو ستەم لێکراوانی تورکیایە بەرگری لە شوناسی هیچ نەتەوەیەک ناکات بۆ دزایەتتی دەسەڵاتی تاکڕەوی و نادیموکراسی ئەکەپە دروست بوە .پارتێکە بۆ کۆکردنەوە هێزە چەپ و سۆسیالیزمەکان ،خەبات دەکات بۆ چەسپاندنی دادگەری کۆمەڵایەتی ،ئەگەر سەیری کۆنسەی سەرۆکایەتیش بکەین بە هاوبەشی لە لایەن چەپی کوردی و تورکیەوە بەڕێوە دەچێت .ئەگەر سەیری هەڵبزاردنەکانی ئەمجارەش بکەین ئەو ڕاستیە بەڕونی دەبینین کە چەپی تورک دەنگی زۆری پێداون ،دەنگۆی ئەوەش هەیە کە جەهەپە بە ،ێکخستنەکانی خۆی وتوە دەنگ بە هادەپ بدەن تابتوانێت بەربەستی لە سەدا دە ببڕێت ،ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کورد لە ناو هادەپدا کەمینەیە،چونکە لەکۆی ٦٧ ئەندام تەنها ٢٧ یان کوردن ،ئایە تورکە چەپەکان ڕێگە دەدەن سیاسەتەکانی هادەپ بە ئاراستەی بەدەستهێنانی مافەڕەواکانی گەلی کورد بێت یان بەهۆی زۆرینەی چەپی تورکەوە دەیکەنە سوری بەرلەشکر بۆ دزایەتیکردنی ئەکەپە ،ئەگەر هادەپ بە ئاراستی گفتوگۆو ئارامکردنەوەی باکور هنگاوینا ئەو بۆچونە ڕاست نابێت ،بەڵام ئەگەر گوتارەکانی بەرامبەر بە ئەکەپە ت وندتر کردو لە پەڕلەمانیش چوە پاڵ چەپەکانی تورکیا بەتایبەتی جەهەپە ،ئەوا دەردەکوێت کەکێشەی کورد لە باکور دەبێتە قوربانی چەپەکانی تورکیا بە ڕابەرایەتی هادەپ