زەنگی خوێندن لێدرا، بەڵام كێشەكانی پەروەردە بەردەوامن


                  ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لەسەرتاسەری هەرێم لەقوتابخانەكان لێدرا و دەست پێكی ساڵێكی نوێی خوێندن لەهەرێمی كوردستان ڕاگەیەنرا بەڵام بە هەمان ئەوكێشە وگرفتانەوە و بگرە زیاتریش لە كێشەكانی رابردوو كەپرۆسەی پەروەردەو فێركردن دوچاریان بوبویەوە.


بەهۆی ئەو بارودۆخە داراییەی كە ماوەی زیاترلە چوار ساڵە ڕوبەروی هەرێمی كوردستان بوەتەوە وایكردوە كە زۆربەی جومگەكانی پەروەردە توشی ئیفلیجی و ناكارامەییی ببنەوە و بگرەپرۆسەی پەروەردەو فێركردن لەكەناری مەرگ نزیك بكەنەوە.


سێ ساڵی ڕابردوو قوتابیان بەنیوە و ناچڵ وانەیان خوێند و هیچ ساڵێك نەتوانراپرۆگرامەكانی خوێندن تەواو بكرێن و ئەمەش بێگومان كاریگەری گەورەی كردەسەرئاستی زانستی قوتابیان وئەگەر هەرسێ ساڵەكەی خوێندنیش كۆبكەیتەوە ناكاتە ساڵێكی تەواو رێك و پێك كە پێشتر پرۆسەی خوێندنی تیادا جێبەجێ دەكرا.


هەرچەندە لەمانگی نیسانی ڕابردوودا حكومەت دەیان بەڵێنی بە مامۆستایاندا و بەشێك لە پاشەكەوتی موچەكانیانی كەم كردەوە و ڕایگەیاند لەمەو دوا لە30 ڕۆژ جارێكدا موچەكانیان دەداتی بەڵام تا ئێستا مامۆستایان موچەی مانگی شەشیان وەرگرتوەحكومەت بەڵێنەكانی دیكەی نەبردوەتەسەرلەگەڵ ئەوەشدا بۆئەمساڵی خوێندن دەیان گرفت و كێشە روبەروی كەرتی پەروەردە بونەتەوە، لەوانەش:


1- لانەدان و هەڵنەوەشاندنەوەی ئەو رێژەپاشەكەوتەی موچەی مامۆستایان كە بریاربوو لەگەڵ باشبونی دۆخی ئابوری كوردستاندا ئەو پاشەكەوتە لابدرێت بەلام تائێستاش حكومەت هیچ قسەیەكی پێ نیە و ئەمەش ئەگەری ئەوەی لێ دەكریت كە مامۆستایان جارێكی دیكە بینەوە سەر شەقام و بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بكەنەوە.


2-كەمی بینای قوتابخانەكان كەئەمەش وایكردوە گرفتی گەورە بۆ پرۆسەی پەروەردەو فێركردن دروستبێت و لەهەر پۆلێكی خوێندندا ژمارەیەكی زۆر لەقوتابیان بونیان هەبێت كە زۆرجار لەپۆلێكی خوێندندا 40بۆ50 قوتابی بونی هەیە كەئەمەش لەگەڵ ستاندارە نیو دەوڵەتیەكاندا یەك ناگرێتەوە گرفت بۆ دەستەی كارگیرَی قوتابخانەو خوێندنگاكان دروست بكات.


3-چارەسەرنەكردنی گرفتی دوو دەوامی و سێ دەوامی لە قوتابخانەكاندا ئەم هۆكارانەش بونەتە هۆی ئەوەی كە زۆرجار مامۆستا نەتوانێت وەك پێویست بابەتی وانەكەی لەوادەی خۆیادا تەواو بكات ولەهەمانكاتیشدا قوتابیان و خوێندكاران وەك پێویست فێرنەبن.


4- یەكێكی دیكە لە كێشەكانی كەرتی پەروەردە لەمساڵدا كەمی میلاكی مامۆستیان و كارگوزارانە لەقوتابخانەو خوێندنگەكاندا كەئەمەش بەهۆی خانەنیشینكردنی ژمارەیەك لە مامۆستایانەوە هەروەها بەهۆی دانەمەزراندیانەوە كەئەمەش وایكردوە كە ژمارەی مامۆستایان لە قوتابخانەكاندا كەمببێتەوە.


5-چارەسەرنەكردنی گرفتی كەمی كتێب و درەنگ دابەشكردنی هەندێ لەپرۆگرامەكانی خوێندن كەتائێستاش لە قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستاندا بونیان هەیە.


هەرلەبەرئەم ئەم هۆكارنەو چەندین هۆكاری دیكەی لاوەكی ئەتوانین بڵێن پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بە كێشەو گرفت و قەیرانەوە دەستی پێكردوەتەوە و ئومێدی ئەوەش ناكرێت ئەم گرفتانە چارەسەربكرێن.

 

 

 

 

 

 

س ب