لیكی په‌نه‌ما


ساڵێك به‌ر له‌ ئێستا ، كه‌سێك په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ رۆژنامه‌ی ( دۆیچه‌ زایتۆنگ ) ی ئه‌ڵمانییه‌وه‌، پێشنیاری ئه‌وه‌ی بۆ كردوون كه‌ هێنده‌ی شاخێك به‌ڵگه‌نامه‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و ده‌سڕۆیشتوو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ، ئه‌وانه‌ی كه‌ ویستیوویانه‌ پاره‌كانیان بشارنه‌وه‌ له‌ باج ، لیکی پێكراوه‌ ئه‌ویش له‌ڕێی كۆمپانیای (موساك فونسیكا ) ، كه‌ له‌ وڵاتی ( په‌نه‌ما ) یه‌ ..
پووخته‌ی به‌ڵگه‌كان :
ته‌نها یه‌ك كه‌س دزه‌ی پێكردووه‌..
دوو نیوو تێرا بایته
دوانزه‌ ملیۆن به‌ڵگه‌نامه‌یه
دوو سه‌د وڵات و ناوچه‌یه
حه‌فتا و دوو كه‌سایه‌تی سیاسی و حكومی و هونه‌ری و وه‌رزشییه
سه‌دان هه‌زار كۆمپانیا
مێژووی هه‌ندێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان چل ساڵ ده‌بێت..
سێ سه‌د و حه‌فتا رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌شتا وڵاتا ؛ چه‌ندین ساڵه‌ ئیش له‌سه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ ئه‌كه‌ن
یه‌ك ساڵی ره‌به‌ق به‌س خه‌ریكی ووردبینی بوون له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان ..
زۆرینه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیانه‌ی تێوه‌گلاون و زانیاریه‌ شاراوه‌كانیان لیكی پێكراوه‌ ، سه‌ر به‌جیهانی سێیه‌م و دواكه‌وتووه‌كانن ، وه‌كو (ئه‌مریكای لاتین و ئاسیا , عه‌ره‌ب و هیند و چین و رووس و ئه‌فریقی وهه‌ندێ ئه‌وروپی و خۆرئاواییش)..
لیكه‌كانی په‌نه‌ما ته‌نها لیكی پاره‌ و شاردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامان و پاراستنیه‌تی له‌ باج ..
هیچ لیكێك دیار نییه‌ له‌سه‌ر دیكتاتۆر و كۆمه‌ڵكوژ و تیرۆریسته‌كانه‌وه‌ ..
به‌شێكی زۆر ئه‌وانه‌ی لیكیان كردووه‌ ، له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌لیستی ره‌شی ئه‌مریكادا هه‌ن ..ئه‌مه‌ش گومان درووست ئه‌كات.
ئه‌وترێت ئه‌ڵبه‌ته‌ هه‌ندێ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ هه‌ن كه‌ حه‌ز ئه‌كه‌ن راستیه‌كان ئاشكرا بكه‌ن..
هه‌ندێكی تریش كه‌ بڕوایان به‌ (تیۆری پیلانگێڕی ) هه‌یه‌ ئه‌ڵێن : له‌وانه‌یه‌ كارتێكی گوشاری ئه‌مریكا بێت بۆ كه‌سانی وه‌كو ( پۆتین ) و زه‌عیمی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ( عه‌ره‌بی ) و ( وڵاتانی ) تر ، بۆ چاوترساندن و نیشاندانی هێزی ماسولكه‌كانی ئه‌مریكا ؛ كه‌ تاكه‌ هێزی كاربه‌ڕێخه‌ری جیهانه‌ ..
به‌ڵگه‌نامه‌ لیك پێكراوه‌كانی په‌نه‌ما ، وورده‌ وورده‌ بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی و كێشه‌ی درووستكردووه‌ له‌و وڵاتانه‌ی ناویان هاتووه‌..
له‌وانه‌یه‌ دادگاییه‌كی جیهانی به‌ڕێوه‌بێت بۆ گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی ناویان له‌و به‌ڵگه‌نامه‌ لیك پێکراوانه‌دا هاتووه‌..
به‌دوور نازانرێت كه‌ شۆڕشێك درووست بكات و په‌یكه‌ری ئه‌و وڵاتانه‌ سه‌ر له‌نوێ داڕێژێته‌وه‌ .. ئاساییشی ئه‌و وڵاتانه‌ له‌رزۆك ئه‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ..
منیش یه‌ژم خه‌ڵكینه‌ ئه‌زانن
كه‌سایه‌تییه زه‌به‌لاحه دزه‌كان ئه‌وه‌نه‌ سووكن ، وا خه‌ریكه‌ لیك ئه‌یانبات..
******
تــــاهــــا ســــۆڵـــــه‌یـــی
دارولمولكی بابان
هه‌شتی چواری شانزه‌