لەوڵاتی قەیرانی سیاسی و ئابوری دا تاکە تروسکایی لای کێ بێت!؟

 

[ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ]
هەروەک ئاشکرایە کە تەمەنی حکومداری لە هەرێمی کورستان واخەریکە پێ دەنێتە ۲۸ساڵی تەمەنیەوە و حکومەتی دوو حیزبی و پەرلەمانی فیفتی بە فیفتی تاقیکرایەوە لەسایەی هەڵبژاردنێک کە بە لیستی داخراو و بەربەستی ۷٪ی دەنگەکان و دواجار سەری لە شەڕی نەگریسی ناوخۆ و دوولەت بوونی هەرێم و دوولەت بوونی حکومەت و پەکخستنی پەرلەمان و پەلکێشکردنی سوپای دژمن و ...هتد بوو کۆتایی یاریەکەش بە خانەنشینکردنی کۆمەڵێکی زیاد لە۱۰۰دانە لە پەرلەمانتار و چەند پۆلێک لە وەزیر و وەکیلەکانیان بوو وخەڵکی هەژار و بەش مەینەتیش باجەکەی دا !؟
حکومەتی و بنکە فراوان پێش لەدایک بوونی بزوتنەوەی گۆڕان و دابەزین بەیەک لیست بۆ پەرلەمان جگە لە حیزبی زەحمەتکێشانی ئەوکات تاقیکرایەوە و کە کۆی ئەحزابە کوردیەکان بە لیستی داخراو ۹۹کورسی و زەحمەتکێشان ۱کورسی هێنا حکومەتێکی گشتی نەناوی بنکە فراوان بوو نە حکومەتی دوو حیزبی پەتیش بوو بەناو بەڵام بڕیار هەر لای دووحیزبە سەرەکیە بوو کۆتاییەکەشی بە کۆمەڵێک خانەنشینکران و کۆڵی خەڵکی هەژاریش‌ هەر کۆڵیەوە مایەوە و سووکتر نەبوو!؟
حکومەتی بنکە فراوان و چوارساڵی ئارامیش تاقیکرایەوە کە پرۆسەی حکومڕانی لەبری بنکە فراوان بوو بوو بە بنکە قەیران و لەبری چوارساڵی ئارامیش بوو بە جوار ساڵی پڕ لە کێشە و دۆزەخ و نەهامەتی بۆ هەموو خەڵکی کورستان بەگشتی و بۆ فەرمانبەران و مامۆستایان بەتایبەتی لە دواکەوتن و بڕینی موچە و یاسای دوور لەیاسای پاشەکەوتنی موچەو نەمانی هەلی کار و دانەمەزراندنی سەدان هەزار لە گەنجانی خاوەن بڕوانامەی پەیمانگا و بەکالۆریۆس و سەرتر و ...هتد کۆتاییەکەشی کۆمەڵێکی بەناوی پلەی پەرلەمانتاری و وەزیری و ..هتد موکەڕەم و موعەزەز ئیکرامی کران بە دەیان ملیۆن دینار و دواتر خانەنیشن کران بە موچەیەک کە ئەرز و ئاسمانی جیاوازە لەگەڵ فەرمانبەرێکی ئاسایی کە ۳۰ساڵ خزمەت و بڕوانامەکەشی بەکالۆریۆس بێت! بۆ؟ لەبەرچی ؟ ئەوە دەبێت ئەندامانی پەرلەمانی خولەکانی یەک و دوو سێ و چوار وەڵام بدەنەوە ، ئایا بۆ نان و گۆشتاوەکەی خۆیان زەرەر بوو کە ئەم یاسای خانەنشینیە بەشێوەیەک دابڕێژن کە ڕووسوری بۆ خۆیان و ژیانێکی ئاسودە و تاڕادەیەک عەدالەت بۆ خەڵکی بەگشتی فەرمانبەران بەتایبەت بهێننەدی!؟
ماوەتەوە حکومەتی تاک حیزبی تاقیبکرێتەوە لەهەرێم لەسەر خەڵکی هەروەک ئاشکرایە هیچ کام لە ئەحزابەکان بە کەرامەتی تەزویریشەوە نەیتوانیووە ٥۰+۱کورسیەکانی پەرلەمان بهێنێ لە هەڵبژاردنی ۳۰-۹-۲۰۱۸ دا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تا خۆی بەتەنها کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم پێک بهێنێ ...ماوەتەوە ئەوەی کە ئەوە دەخوێنرێتەوە کە هەڵوێستی هەریەکە لە یەکگرتوو کەخاوەنی پێنج کورسی پەرلەمانی و نەوەی نوێ کە خاوەنی هەشت کورسیە هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان ڕاگەیاندووە بە تەمای کێکی دەسەڵات نین و هێندە لەکەلامی سیاسیەکانی هێزی یەکەمیش دەخوێنرێتەوە کە بە هێزەکانی دیکەی دەرەوەی خۆی دەڵێ بەڕێژەی کورسی بەشدار دەبن لەحکوت دا کە یەکێتی و کۆڕان و کۆمەڵ و کەمینەکان و حیزبە بچوکەکان ئەگەر بە نیازن بێنە حکومەتەوە دەبێت کارنامەی من جێبەجێ بکەن و شەریکی نیوە ڕێگا نەبن!؟
هەروەک ئاشکرایە کە پەرلەمانیش کە بەرزترین دەزگای یاسادانانە سەرەتاکەی بەنایاسایی دەستی پێکرد !؟
میلەتیش زیاد لە نیوەی بەشداری پرۆسەی دەنگدانی نەکرد!؟ بەو هەنگاوە ناڕەزایی خۆی دەربڕی بەرانبەر دەسەڵاتێک کە حکومڕانی دەکات کەچی ئەم ناڕەزایەتی و نەچوون،بۆ دەنگدانە بووە هۆی ئەوەی کە دەسەڵات بۆ چوارژساڵی دیکە لە لوتکەی هەرەمی دەسەڵات دا بمێنێتەوە! کەمتر لەنیوەکەی دیکەش کە بەشداری کرد.
ئەم دووتای بارە چاویان بە زۆرینەیەک کە دەنگی نەداوە و کەمینەیەکش کە دەنگی داوە بەڵام بە لایەنی دەرەوەی دەسەڵات چاویان لە فریاد ڕەس و تروسکاییەکە خوا بۆیانی بینێرێ!؟
یاسایی خوایش بەم شێوەیەیە كه :
[ إِنَّ اللّهَ لاَ يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى يُغَيِّرُواْ مَا بِأَنْفُسِهِمْ ]
سورة الرعد:11