یادی ئەم ساڵی ئەنفال چی پێوتین

 

ئەنفال كردەوەیەكی سەربازی بوو كەلە ساڵی 1988دەستی پیكرد،ئەم كردەوە قێزەونەی ڕژێمی بە عسی ڕوخاو بە 8 قۆناغ ئەنجامیدا،ترسناكترین قۆناغی ئەنفال قۆناغی 4 بوو،كەبە پێی ئامارەكان 182هەزار لەمنداڵ و ژن و گەنج و پیری كوردستان زیندە بەچاڵ كران.

یاد كردنەوەی ئەم تاوانە  نامرۆڤایەتییە ی ڕژێمی بەعس ئەركێكی نیشتیمانی و نەوتەوایەتیە بۆ رێزگرتن لە قوربانیان و بۆ وەبیر هێنانەوەی ئەو كارە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعس دژ بەگەلی كورد

لە كاتێكدا ئەم یادە دەكرێتەوە كە 28ساڵ بەسەر ئەم كارەساتەوە 14ساڵ بەسەر ڕوخاندنی ڕژیمی بەعسدا تێپەڕ دەبێت
كەچی تاوەكو ئەم زەمەنەش كەسوكاری ئەنفالكراوان مافیان پێشێل دەكرێت‌و تەنانەت ئەو موچە كەمەی كەمانگانە دەیاندرایە، ئێستا ئەوەشیان پێ ڕەوانابینرێ ونایاندرێتێ‌،بۆیە ئەوان بڕیاریان دا‌ ڕێگە نەدەن ئەم ساڵ ئەو یادە بكرێتەوە،ڕێگەنادانی كەس و كاری ئەنفالكراوان بەیادكردنەوەی ئازیزانیان ئەوە ڕاستیە دەسەلمێنێت
كەتاوەكو ئێستاش حكومەت لە ئاست داوا كاریە كانیان كەمتەرخەم بووە نەی توانیوە لە ئاست ئەو قوربانی دانەی خەڵكی كوردستاندا بێت،ئەوەی لە خۆپیشاندانەكەی چەمچەماڵ بینیمان كەلەلایەن دەزگاكانی ئاسایشی سەر بەحكومەتی هەرێمەوە بێگوێدانە هیچ بەهایەكی مرڤایەتی بە بەرچاوی دەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە هێرش دەكرێتە سەر كچی ئەنفالكراوێك ئەوە بێ رێزیە بە رامبەر بە خوێنێ شەهیدان و ئەنفالكراوان،ئەو ڕاستیەش دەسەلمێنێت كە دەسەڵاتدارانی هەرێم زۆر بێ باكن لە ئاست داخوازی وداواكاری كەس و كاری ئەنفالكراوان.
پاش 28 ساڵ لەتاوانی بەناو ئەنفال و 25 ساڵ لە حكومەتێكی خۆماڵی دەبوایە ئەمڕۆ كەس و كاری  ئەنفال و قوربانیانی كیمیایی و بنەماڵەی شەهیدان دیارترین و پڕ خزمەتترین كەسانی ئەم كۆمەڵگایەی ئێمە بونایە نەك پشتگوێ خراو پەراوێزخراوترین بن.بۆ سەرەتایترین ماف كە مووچەیە كی مانگانەیە 3بۆ 4 مانگ پێی بدریت ئەویش بە ناشرینترین شێوە.

لەم یادەدا كەس و كاری ئەنفالكراوان ئەو ڕستەیە یان دا بە گوێی دەسە ڵاتدارانی ئەم هەرێمەداكە هەڵەبجە و ئەنفال و كارەساتەكانی تریش تەنها بۆ یادكردنەوەنین،بەڵكو پێویستە بكرێنە پڕۆژەیەكی نیشتیمانی و نەتەوایەتی لە پێناو بەدیهێنانی ئایندەیەكی باشتربۆ خەڵكی كوردستان نەك تەنها بۆ قسەی دووبارەو خۆنمایشكردنی قات و بۆینباخ و ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز
لێرەوە ئەوەی گرنگەو بیڵێین  پێویستەلەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان كەبە جدی كاربكات بۆ خزمەتكردنی كە سو كاری ئەنفالكراوان ودەستنیشانكردنی چارەنوسیان لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەكردنی ئەو كێشە كۆمەڵایەتیانە ئەم پرۆسە نەگریسە پێكی هێناوە
هەروها هەوڵبدات ئەم كاەساتە بەكار بهینیت بۆ بەرژەوەندی كێشەی سیاسی كورد.
پێویستیشە پەرە بە خزمەتگوزاری بدات لەو ناوچانەی بەر شاڵاوی ئەنفال كەوت و چیتر خەمساردی نەكات بەرامبەر جاش و موستەشارەكان و ئەنجامدەرانی كارەساتی ئەنفال بە زووترین كات ڕاپێچی دادگا بكات و سزای یاساییان بدات ، بۆ ئەوەی هیچ نەبێت كەمێك لە ئازاری كەس و كای ئەنفالكراوان كەمكاتەوە، هەرچەندە ئەم كارەساتە برینێكە ساڕێژ بونی مەحاڵە
 

* توێژەری كۆمەڵایەتی