كوردەكان ئەومیلەتەی كەسڵاویان پەیمان و پەیمانیان بەڵگەو بەڵگەیان نەقدە


لەزاری بازرگانێكی توركەوە كورد و كوردستان "ئەو میوان پەروەری و راستگۆییەی كە لە كوردستان و كوردكانم بینی لە ھیچ وڵاتێكی دنیام نە بینیوە.
كوردەكان ئەومیلەتەی كەسڵاویان پەیمان و پەیمانیان بەڵگەو بەڵگەیان نەقدە.
گەشتێك بە ھەولێر،كەركوك،سلێمانی،سۆران دا.
ئە م نوسینە وەسف ئامێزەم لەگەشتێكەوە سەرچاوەدەگرێت كەلەبەرواری٢٦\٦\٢٠١٢بۆ٦\٧\٢٠١٢ بەسەرمان برد لە كوردستان.ھۆكاری دیاری كردنی گە شتە كەمان بەدەقیقی دەگەڕێتەوە بۆگۆڕانكارییە یەك لە دوای یەكەكانی ناوچەكە.ڕاستە شەڕوپێكدادانەكان كۆتاییان پێ ھاتوە بەڵام بەداخەوە ناكۆكییەكان بەردەوامییان ھەیە.
لەم گەشتە بازرگانییە ماندا لەشاری(قەیسە رییەوە)كەپازدەھەمین گەورەشاری توركییایە بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ئەنقەرە كەوتینەڕێ، ڕێكوپێكی وگەشتە  یەك لەدوای یەكەكانی ھەردوو فڕۆكەخانەی استانبوڵ و ئەنقەرە بۆكوردستان ئاسانكارییكی دڵخۆشكەربوو.
دیداری ھاوڕێ و ئازییزانمان لە ئەنقەرە و ھەنگاونانمان بەرەویەك ئامانج بۆئێمە ئومێدبەخش بوو.
لێرەوە گەشتەكەمان دەست پێئەكات....
كاتژمێر١٢:٥٥ خولەكی شەو بەڕێ كەوتین پا ش دووكاتژمێرونیو گەیشتینە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.ھەولێردەكاتە پایتەختی ھەرێمی كوردستان.
وەلەم ڕۆژانەدا بەھۆی بەڕێوەچونی پێشانگاییەكی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەیان بەئاڵای وڵاتان ڕازاندبویەوە.


لەكاتی كۆنتڕۆڵ كردنی پاساپۆڕتەكانماندا مانەوەی گەشتیاران لە ڕابردودا١٠ڕۆژ و  لە ئێستادا زیاد بوونی بۆ١٥ڕۆژ سەرنجمانی ڕاكێشاوپێمان وابو ھاریكاریەكی ئەرێنی گەشتییارانە.


بەرەبەیان بوو بەمەبەستی پشوودان بەرەو ئۆتێلەكەمان ڕۆشتین،لەپاش حەوانەوە و دەرچونی ماندویەتیمان بەئامانجی یەكتربینین لەگەڵ موشتەرییەكاندا بەرەو شاری سۆران بە،ڕێ كەوتین.ڕێگای سۆرانمان بەدەم قسەی خۆش و محیبەت و ڕوانین ڵە سروشتی جوانی ناوچەكە بە سەر برد.
لەپاش تێپەڕبونمان بە شارۆچكەی شەقلاوە و پیرمامداگەیشتینە شەلالە ڕەنگینەكەی بێخاڵ ڵەگەڵ خواردنەوەی چایەكدا پشویەكی كورتمان داو كەوتینەڕێ ،لەپاش بڕینی ڕێگایەكی كەم گەیشتینە سۆران .


لەپاش یەكتربینینمان لەگەڵ موشتەرییەكان و كۆتای ھێنان بە كارەكان سەردانی گەلی عەلی بەگمان كرد .


ئەتوانم بڵێم كە گەلی عەلی بەگ یەكێكە لەو شوێنەگەشتییاریانەی كە بێ گومان شایەنی سەردان كردنە.


ھەیبەت و ڕەنگاو ڕەنگی ئەم شەلالەیە لەگەڵ دەنگە سازگارەكەی ابراھیم تاتلیساس بەڕاستی ھەستێكی  جیاوازی پێبەخشین.
ڕۆژانی پێشانگا.......


لەپیشانگانیودە و ڵەتییەكەی شاری ھەولێردا ڕەزامەندی و داواكاری زۆری بازرگانەكوردەكان بۆكەلوپەلی توركی سەڕەڕا ی ھەبونی كەلوپە ل لە وڵاتانی  ئەوروپی و چینە وە بەڕاستی بۆ ئیمە دڵخۆشكەربوو.


ئەوەی سەرنجی منی ڕاكێشا بازرگانە توركەكان زیاتروزوترلەگەڵبازرگانە كوردەكان تێكەڵ دەبوین و چاسەری كێشەكانیان دەكرد وەك لەبازرگانی میلەتانی دیكە ئەمەش ھۆكارێكە بۆ تێكەڵاوبون و سەركەوتنی زیاتر.


بۆ ئێمە جیا لە دەسكزەوتی بازرگانی بەڵكو زۆرترین دەستكەوتمان دەست كەوتە  كلتورییەكان بوو.


بەم گەشتەمان بۆ كوردستان توانیمان ڕزگارمان بێت لە ھەموو بیركردنەوە نەریتییەكانی ڕابردومان سە بارەت بەو ناوچەیە.


ئەو میوان دۆستی و دینداری و ڕەفتارە جوانانەی لە كوردەكان و كوردستانم بینی ھاوكاربوو بۆ كرانەوەی ئاسۆیەكی جوانترم بەڕوی كوردستاندا.
كوردستان ئەوناوچەییەی كەلەماوەی ڕابردودا پشتمان لێھەڵكردبوولەمەبەدواپێویستە كە زیاترو زۆرتر پەیوەندییەكان نزیك بكەینەوە.


بەداخەوە لێرەدا كۆتای بەباس و وەسفكردنی ھەموو جوانی و قەشەنگییە ك كەتەنھا خەتی سەر لاپەڕەكان لەیەكی جییاكردۆتەوە دەھێنم.


بەكورتی ئەتوانم بڵێم كە سلێمانی یەكسانە بە قەیسەری قەیسەری یەكسانە بە كەركوك كەركوك یەكسانە بە،ئەنادۆڵو.

 و: ڕێبین نصرالدین