یەکگرتوی ئیسلامی و شایەتیەک 

٭ ئەودەمەی یەکگرتوی ئیسلامی دورست دەبێت من تەمەنم 5 بۆ 6 ساڵ دەبێت،بەڵام هەرلەمنداڵیەوە کە چوینەقوتابخانە چوینە مزگەوتیش و دەرسی دینی و قران و حدیثمان دەخوێند، من
٭ شاهیدم تا تەمەنی 18 و 19ساڵیش بەباشترین وتن و جوانترین مامەڵە لەگەڵمان بون و دڵسۆزانە خاوەندارێتیان لێ دەکردین.
٭ شاهیدم ئەومنداڵانەی لەگەڵمان بون ، گەورەبوین هەمومان کاریگەری پەروەردەو خوێندنەوەو ڕەوشتی خزمەتکردنی یەکگرتومان لەسەربوەو بەشێکی زۆرمان بەوهۆیەوە چوینە ناو کاری مەزن و تێکۆشانی گەورەوە.
٭ شاهیدی دەدەم ئەودەمەی مناڵ بوم و براکوژیم بەچاوەکانم ئەمبینی ولەکۆڵانەکەمانا خوێن ڕژابو لەشەڕی ناوخۆدا یەکگرتوی ئیسلامی نەک بەشدارنەبو لەبراکۆژیەکە بەڵکو بەردەوام هێزبو بۆ ئاشتی و لەناوبردنی شەڕی ناوخۆ.
٭شاهیدی دەدەم ئەو دەمەی یەکێتی و پارتی و تەنانەت بزوتنەوەی ئیسلامیش بەکەمی شەڕی ناوخۆیان دەکرد و مناڵەکانی یەکتریان بێ باوک ئەکرد یەکگرتو تەنها ئەوەی پێدەکرا هاوکاری مناڵەکانیان بکات و لەو گرانیەدا معاشیان بۆ دەبڕینەوە لەڕێگەی خێرو زەکاتی وڵاتانی دەرەوە.
٭ شاهیدی دەدەم زیانم لەدەستی یەک یەکگرتو نەبینیوە تائێستا وەک شەخس ڕێزیان دەگرم و قەدی ئەو هەمو خزمەت و پەروەردەیە لەسەر سەرم دائەنێم و ماندو بونیان لەگەڵمانا نادیدە ناگرم .
هیوام باشتر بونی ئەو حیزبەیەو نەفەسێکی نوێ و تێکۆشانێکی نوێ وە بەرگی هەوڵ و هیمەتیانا بئاخنن.