له‌ئاماژه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان بۆ ئیمارات !

ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی ده‌یان ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانی وده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وڕێكخراوه‌كانی بواری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی تۆمه‌تباره‌به‌وه‌ی كه‌له‌زۆرێكـ له‌كێشه‌و گرفته‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی و‌ئیسلامیدا تێوگلاوه‌و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی هه‌یه‌له‌پشێوی ونائارامیه‌كانی ناوچه‌كه‌، پاپای ڤاتیكان باوكی ڕۆحی خۆشه‌ویستی وكۆتری ئاشتی وهه‌ڵگری په‌یامه‌كانی ڕێزگرتن وبه‌خشینه‌وه‌ی گیانی لێبورده‌یی به‌سه‌ردانێكی تایبه‌ت و بێ پێشینه‌وبۆ یه‌كه‌مین جار له‌مێژووی پاپای ڤاتیكان ونیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بی گه‌یشته‌ئیمارات ، سه‌رباری پێشوازی فه‌رمی به‌رپرسانی ئه‌و وه‌ڵاته‌، ئاماده‌بوون وخرۆشانی ‌هه‌زاران كه‌س له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا بۆخۆی گرنگی وبایه‌خێكی زیاتری به‌ڕووداوه‌كه‌دا ، ئه‌م سه‌ردان وپێشهاته‌تازه‌یه‌له‌كاتێكدا به‌ڕیوه‌ده‌چێ كه ‌ناوچه‌كه‌به‌گشتی سیخناخه‌به‌شه‌ڕ وململانێی خوێناوی وهه‌ڵگری چه‌ندین قه‌یرانی ئاڵۆزی هه‌مه ‌لایه‌نه‌ی بێ چاره‌سه‌ر ، كه‌چی شێخی ئه‌زهه‌ر وموفتی ده‌سه‌ڵاته‌سه‌ربازی وكوده‌تاچیه‌كه‌ی عبدالفتاح السیسی به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی محمد مورسیدا هاوڕێ وڕێكـخه‌ری‌كارای ئه‌م سه‌ردانه‌یه‌وپێكه‌وه‌ڕێكه‌وتنی ئاشتی ولێبورده‌یی مۆرده‌كه‌ن ، هه‌میش نزا بۆ سه‌قامگیری وئارامی ناوچه‌كه ! لێره‌وه‌بڕوانه بۆ به‌شێكـ له‌ئه‌گه‌ری مسج وپه‌یامه‌كانی ئه‌م سه‌ردانه :
:
1- كۆتایی پێهێنان وكه‌نارخستنی ده‌وڵه‌تی سعودیه‌له‌ڕووی مه‌رجه‌عی ئاینی و فیقهی گه‌وره‌زانایانی سعودیه‌، كه‌وه‌كـ ڕابردوو بتوانن به‌ته‌نها نوێنه‌رو پێگه‌ی جیهانی ئیسلامیی وعه‌ره‌بی بن ، له‌به‌رانبه‌ردا گۆڕین وجێگره‌وه‌ی به‌مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر وشێخ وزانایانی ئه‌زهه‌ر ، واته‌ئیدی به‌لای ڤاتیكان ودونیای مه‌سیحی ئه‌و مه‌زهه‌ب وتێڕوانینه‌ئیسلامیی وفیقهی وزانستیه‌‌په‌سه‌ندو وه‌رگیراوه‌كه‌ڕاوو بۆچوونی زانایانی ئه‌زهه‌ری له‌سه‌ربێ ،هه‌ر وه‌كـ مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وت وگروپانه‌ده‌كات كه‌ئیمارات‌به‌نهێنی و ‌به‌ئاشكرا پشتگیری وهاوكاریانه !
:
2- وه‌كـ له‌ده‌ستپێكی وتاره‌كه‌ئاماژه‌مان پێكرد كه‌ئیمارات خه‌تاكار وتاوانباره‌به‌چه‌ندین دۆسیه‌ی نهێنی ، ده‌زگا سیخوڕ وهه‌واڵگیریه‌كانی‌له‌زۆرێكـ له‌وه‌ڵاتانی ناوچه‌كه‌ته‌راتێن ده‌كه‌ن و كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی وقووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكی وململانێی نێوان وه‌ڵاتانی ناوچه‌كه‌یه‌و له‌وێشه‌وه‌بۆ زیاتری ترازان وكوشتاری نێوان پێكهاته‌جێاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، ئه‌شێ ئه‌م سه‌ردانه‌ی پاپای ڤاتیكان وبه‌مه‌سیحیكردنی ده‌وڵه‌تێكی تری ئیسلامیی ، دوولایه‌نه‌له‌یه‌كـ كاتدا تكاكار و پشتگیریش بێ بۆ هه‌وڵه‌نه‌گریس وگوماناویه‌كانی سه‌رانی ئه‌م وه‌ڵاته‌!
:
3- كۆبوونه‌وه‌ی پاپای ڤاتیكان كه‌ڕه‌مزو جه‌فه‌نگی ئاشتی وته‌باییه‌له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر كه‌شه‌ر‌عیه‌ت پێده‌ری كوده‌تا وده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازیه‌، له‌نێو ماڵه‌جاڵجاڵۆكه‌كه‌ی ئال نه‌هیان و له‌وه‌ڵاتێكی وه‌كـ ئیمارات كه‌خاوه‌نی پڕ مه‌ترسیترین دۆسیه‌ی‌ئه‌منی و سه‌ربازی وهه‌واڵگیریه‌ ! جگه‌له‌شه‌رعیه‌تدان به‌ده‌سه‌ڵاتی كوده‌تاچییه‌كان و ده‌ستێوه‌ردانی ناڕه‌وای وه‌ڵاتانی ئیقلیمی ، جارێكی تر ئه‌و ڕاستیه‌ئه‌سه‌لمێنێ كه‌هێشتا ئاینی مه‌سیحی وڤاتیكانی ئاشتیخواز ، هه‌م موماره‌سه‌ی سیاسه‌تێكی دوو ڕوو ئه‌كا ، هه‌میش پشتگیری سته‌م وسته‌مكاران ! ده‌مامكی ئه‌وانه‌ش فڕێ ئه‌دا كه‌ته‌نها جورئه‌تی ئه‌وه‌ده‌كه‌ن په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئیسلام و ئیسلامیه‌كانی درێژئه‌كه‌ن كه‌ئاینه‌كه‌یان تێكه‌ڵ به‌سیاسه‌ت كردوه‌!
:
4- ده‌رخه‌ری ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه‌كه‌ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌سه‌رۆكایه‌تی محمد بن زاید له‌پشته‌وه‌ی لاوازكردن وكه‌ناكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی ئال سعود بووه‌ ، ره‌نگه‌ئامانجی ئه‌م نه‌خوێندنه‌وه ‌وحیساب نه‌كردنه‌بۆ هه‌ست وسۆزی وه‌ڵاتیكی دراوسێ و وهاوپه‌یمانی وه‌كـ سعودیه‌جۆرێكـ بێ له‌هاندان وپاڵنانی زیاتر به‌میری تازه‌پێگه‌یشتووی سعودیه‌محمد بن سه‌لمان هه‌رچی زووتره بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌بدا له‌گۆڕانكاری وپشتكردن له‌تێڕوانینی سه‌له‌فیانه‌ی ده‌زگای زانایانی ‌سعودیه‌له‌وێشه‌وه‌به‌ره‌و سیسته‌می ڕۆژئاواو سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حكومه‌ت و به‌عه‌لمانیكردنی جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تی سعودیه‌!
:
5- وه‌كـ له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ومیدیاكاراندا بڵاوبوویه‌وه‌كه‌زیاتر له‌135هه‌زار مه‌سیحی كاسۆلیكی له‌ده‌ره‌وه‌وناوخۆدا بۆ پێشوازی له‌‌پاپای ڤاتیكان له‌یاریگای نێوده‌وڵه‌تی زاید ئاماده وكۆبوونه‌ته‌وه‌ ، واته‌جگه‌له‌كاڵبوونه‌وه‌ی ناسنامه‌ی فه‌رمی ئیسلامیبونی ئه‌و وه‌ڵاته‌، مسجێكی تره‌بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات كه‌پێویسته‌له‌داهاتوودا حیساب بۆ ‌مه‌سیحیه‌كان بكرێ و ڕۆڵی شایسته‌بگێڕن ، واته‌له‌شوێن وبه‌رپرسیارێتی گرنگدا جێگیربن ، هه‌روه‌كـ به‌شێكـ له‌نوێنه‌رایه‌تی ناوخۆ ودیبلۆماسیه‌تی ده‌ره‌وه‌له‌‌ ئه‌ستۆ بگرن !