نێوانی برایی تەبایی یە ئەگینا..

بۆ ساتێک بانگھێشتان دەکەم تاکو میوان بن لەدیمەنی بەھاری قورئانی موبارەکدا، ساتێک سەرنج بدەن لە ناسکی ماناو وردی وشە سازی خوای (متعال) لەناو ئەم پەیامی ژیانەدا، تاکو وەک ئیماندارێک قووڵتر لە ئەرکی برایەتی نێوانمان تێبگەین.
لە زمانی عەرەبیدا (إذا) بەکار دەھێنرێت لە شتانێکدا کەوا ئەگەری بەرجەستەبوون و ڕوودانیان مسۆگەرە، بەنمونە: (إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ ../ البقرة: ١٨٠)، لەبەرئەوەی ھاتنەبەرەوەی مەرگ و مردن حەتمیە، بۆیە (إذا)ی بۆ بەکار ھێناوە. جگەلەوە: (وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت/ الكهف: ١٧)، ھەروەک ھەڵھاتنی خۆریش حەقیقەتەو لەوادەی خۆی دەبینرێ. ھەروەھا: (فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ/ الجمعة:١٠)، نوێژیش ھەردەبێ لێ بێتەوەو تەواو ببێت.
ھەروەھا (إذا) بەکاردەبرێ بۆ شتانێک کە زۆر ڕووبدەن و دووبارە ببنەوە، وەک: (إِذَا حُيِّيتُم بِتَحِيَّةٍ فَحَيُّوا بِأَحْسَنَ مِنْهَا أَوْ رُدُّوهَا/ النساء: ٨٦)، چونکە سڵاوکردن خەسڵەتێکی بەردەوامی نێوان تاکەکانەو دووبارە دەبێتەوە، دەبینین (إذا)ی بۆ بەکاربردووە.
گەرھاتوو (إذا) و (إن) پێکەوە لە ئایەتێکدا ھاتن، ئەوا (إذا) بۆ زۆری، وە (إن) بۆ کەمی بەکار براوە. وەک لە ئایەتی دەستنوێژدا دەردەکەوێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ فاغْسِلُواْ وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُواْ بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَينِ وَإِن كُنتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُواْ وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مَّنكُم مِّنَ الْغَائِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيداً طَيِّباً فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُم مِّنْهُ مَا يُرِيدُ اللّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُم مِّنْ حَرَجٍ وَلَـكِن يُرِيدُ لِيُطَهَّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ) المائدة/ ٦
ھەستان بۆ ئەنجامدانی نوێژ زۆرەو چەندین جارە لە شەوو ڕۆژێکدا، ھەربۆیە (إذا)ی بەکار ھێناوە: (إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلاةِ). بەڵام لەشگرانی و سەفەرکردن و نەخۆشکەوتن و .. تاد. کەمتر دووچاری مرۆڤ دەبێت، دەبینین (إن)ی بۆ بەکار ھێناوە: (وَإِن كُنتُمْ جُنُباً .. وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَر ...)
بەڵام (إن)، بەکار دەھێنرێت بۆ شتێک کەوا ڕوودانی دەگمەنە، وەیان لەوانەیە ڕووبدات، یاخود گومان ھەیە لە ڕوودانی، وەیان وەک گریمانەیە، یا موستەحیلە ڕووبدات، بۆ نمونە: (قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن جَعَلَ اللَّهُ عَلَيْكُمُ اللَّيْلَ سَرْمَدًا/ القصص:71)، ئەمە وەک گریمانەیە و لەوانەیە ڕووبدات. وەیان: (وَإِن يَرَوْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا/ الطور: ٤٤)، ئەمەش ڕووی نەداوەو لەوانەیە ڕووبدات. وەیان: (انظُرْ إِلَى الْجَبَلِ فَإِنِ اسْتَقَرَّ مَكَانَهُ فَسَوْفَ تَرَانِي)، وە ئەمەش ھەر گریمانەیەو لەوانەیە ڕووبدات.
ھەروەھا: (وَإِن طَائِفَتَانِ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُمَا ../ الحجرات: ٩)، ناکۆکی و بەگژداچوونی دوو دەستە لە باوەڕداران زۆر دەگمەنە ڕوو بدات، چونکە ئەسڵ لە پەیوەندی نێوان باوەڕداران تەبایی و خۆشەویستی و ڕێز نواندنە بۆ یەکتری، وە ڕوونەدانی ناکۆکی و شەڕە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەرو پێشبینی ڕوودانی لێ دەکرێت. بەڵام زۆر بەکەمی.
ھەروەک مل نەدانیان بۆ ئاشت بوونەوە، ئەوەش دەگمەنە، لەگەڵ ئەوەشدا گەر لایەکیان ملکەچ نەبوو: (فَإِنْ بَغَتْ إِحْداهُما عَلَى الْأُخْرى فَقاتِلُوا الَّتِي تَبْغِي حَتَّى تَفِيءَ إِلى أَمْرِ اللَّهِ). بەدوای ئەوەش دیسان لایەنی سەرکەش دەگمەنە نەێتە ژێر فرمانی خوا. خۆ ئەگەر ھەبوو، ئەوە ئەرکی باوەڕداران بریتی دەبێت لە: (فَإِنْ فاءَتْ فَأَصْلِحُوا بَيْنَهُما بِالْعَدْلِ وَأَقْسِطُوا إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ) .
دەی وەختێک ئیمانداران ببینرێن ناکۆکن، وە دوور لە تەبایی دەژین، وە ناوبژیوانی ناوخۆیان سست و لاوازە. ئەوە بێگومان نیشانەی لاوازی ئیمان لەسەریان دروست دەبێت. وە ھەرچی زووتر بە خۆیاندا بچنەوە ھێشتا درەنگە.. ئەمەیە ڕێنموویی و بنەمای جێگیری قورئان بۆ پەیوەندی نێوان براکان.