بە بۆنەی ٨ مارسەوە : پەیامی ژنێکی خۆرئاوایی بۆ ژنانی موسڵمان

وەرگێرانی: حەسەن هازن

)جوانا فرانسیس) ژنە ڕۆژنامەوان و نوسەری ئەمریکی، لەپەیامێکیدا کە زۆربەی ماڵپەڕەکان بڵاویان کردەوە لەوانیش ماڵپەڕی " ummah” بۆ ژنانی موسڵمان دەڵێت:
ئەوەی ئێوە دەیبینن لەدراماو فیلمەکانی هۆلیۆد زۆبەی درۆ و هەڵخەڵەتاندن و فێڵێکی شارەوەیە، ئەوان دێن هەڵدەستن بەدروستکردنی سیناریۆ وفیلم لەسەر پەیوەندی سێکسی ناشەرعی بەوەی ئەو پەیوەندیە حاڵەتێکی سروشتی و چێژبەخشە و هیچ زیانێکی نییە هیچ ناڕەوایەتیێکی تێدا نییە، بەڵام لەپشتی ئەو سیناریۆ ودیمەنە قێزەونانە، ئامانجێکی لەوە خراپتر هەیە، کەبریتییە لەتێکدانی ئەخلاق و بەهای کۆمەڵگاکان، هۆلیۆد لەڕێگای فیلمە وروژێنەرەکانی دەیەوێت بەدرۆ وا وێنا بکات کە ئەمریکاو ئەمریکیەکان لەوپەڕی خۆشبەختی و ئازادی و خۆشگوزەرانیدان و هەمووان لەژیانی خۆیان ڕازین.

هەر لە پەیامەکەیدا خانم فڕاسیس دەڵێت: ئەخلاق و شەرەف لەداپۆشینی لەش وپۆشتەیی ئافرەت دایە چونکە ژنە ڕووت و ورژێنەرەکانی هۆلیۆد و ئەوانەی لەپشتیانەوەن بڕوایان بە بەها و ژیانی خێزانی نییە، بۆیە ئامانجیانە لە ڕێگای برەودان بە بەڕەڵایی سێکسی خێزان و هاوسەرگیری لێك هەڵوەشێنن کە ئەمەش ڕێگاو هۆکارێکی کاریگەرە بۆهەڵخەڵەتاندن و لەخشتەبردن.

دەڵێت: بەڵام ئێمەی ژنانی ئەمریکی زۆربەمان بەختەوەر نین بەڵکو بەملیۆنانمان چارەسەری و دەرمانی دژ بە خەمۆکی وەردەگرین، ئێمە زۆربەمان حەزمان لە کاری ڕۆژانەی خۆمان نییە شەوانیشمان بۆ ئەو پیاوانەیە کە بەدرۆ پێمان دەڵێن خۆشمان دەوێن کە ئەوە تەنها قسەێکەو بەس بەڵکو لە ڕاستیدا تەنها مەبەستیانە حەز و ئارەزووی خۆ ویستانەیان لە ئێمە تێربکەن پاشان بێ گوێدانە هەست و سۆزی ئێمە دەڕۆن، دواجار ئێمەش هیچمان بۆ نامێنێتەوە جگە لە دڵتەنگی و فرمێسک ڕژاندن نەبێت.

ئەی ژنانی موسڵمان هۆلیۆد تەنها ئامانجی لەناوبردنی خێزانەکانی ئێوەیە، ئەوان دەیانەوێت ڕازیتان بکەن کەمترین منداڵتان هەبێت، وەدەیانەوێت وابیربکەنەوە کە خێزان بریتییە لەکۆتکردنی تاک و وابەستەیی وکۆیلایەتی و شەڕەف پەرستی، ئەوەش بۆئەوەی تاوەکو بێنە سەرئەو ڕایەی نەفرەت لەپێکەوەنانی خێزان بکەن و بەدواکەوتوویی بزانن.

ئەوانەی بەناوی دیزاینی جلوبەرگی مۆدەوە لەخۆاواوە دێن، تەنها مەبەستیان بردنی پارەو خاڵیکردنەوەی گیرفانەکانی ئێوەیە تاوەکو واتان لێبکەن پارە بەفیڕۆ بدەن و خەرجی زیاتر بکەن و لەش ولاریشتان باشتر دەربکەوێت، دەڵێت: بەڵام ژنانی موسڵمان باش بزانن جل و پۆشاکی خۆتان زۆر پڕ بەبەهاتر و جوانترە چونکە هێمای شەرم شکۆی ئێوەیە چونکە باشتر دێتەوە لەگەڵ سروشت و واقعی مرۆڤ بوون، ئەو دەڵێت: من گەیشتوومە ئەو بڕوایەی دەبێت دوربین لەو مۆدە ڕووتانە چونکە لەش و لاری ئافرەت سەرنج ڕاکێشە ئێ خۆ ناکرێت جوانیەکانی بخرێنە ڕوو و مەزادە وە تا وەکو شکۆو ئازای خۆی لەدەست نەدات بۆیە دەبێت ئافرەتان لەشیان داپۆشن لە ئاست چاوەکانی ئەوانیتر.

من پێم سەیرە ئێوە لاسایی ژانانێك دەکەنەوە کە شکۆیان لەدەستداوە؟! یان ئەوەتە دەتانەوێت لە داهاتووێکی نزیك پەنجەی پەشیمانیتان بگەزن! ئەوەی ئێوە دەیبینن لە گۆڤارکان و تەلەفزیۆنەکانی خۆرئاوایی تەنها درۆێك نەبێت هیچی تر نییە، پەیوەندی ناشەرعی پێش هاوسەرگیری هیچ بەرهەمێکی نییە وامەزانە ئەو خەونە خۆش و ئەفسوناویەیە کە دەتگەیەنێتە پیاوی خەونەکانت، نەخێر لای ئێمە کوڕان و پیاوان بەناوی عەشق و خۆشەویستیەوە ئەوەندە بەدەورتدا دێن و تۆیان دەوێت تاوەکو چێژ لە لەش و لارت دەبینن و خۆیان تێر دەکەن کاتێك برسیەتیان نەما بە تەنها و بێ کەسی و کەساسی لە چوار چێوەی چواردیواری ژوورێكا جێت دەهێڵن کەس بەلاتتدا نایەت و تا دواجار بەبێ نازی سەردەنێیتەوە.

ئێمەی ژنانی خۆرئاوایی تەواو مێشکمان داشۆراوە لەبەرامبەر ئێوەی ژنانی موسڵمان، بەوەی پێمان گوتراوە ئەوان بەدەست زۆرداری و پیاو سالاری دەناڵێنن، بەڵام لەواقعدا ئەوەی ستەمی لێکراوە ئێوە نین ئێمەین، چونکە ئێمە لە منداڵیدا لە ژێر چاودێری خێزان و دایك باوك گۆش نەکراوین خۆشەویستی ئەوانمان نەچەشتووە، بۆیە هەمیشە تامەزرۆی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەین، بەڵام لە خۆشەویستی و نازپێدانی پیاوان زۆر بێ بەشین، بە جۆرێك وەك سواڵکەر بەدوای ئەو هەست و سۆزداین و بۆی دەگەڕێین بەڵام پێمان نادرێت.

ئێمە ئێرەیی بەئێوە دەبەین سەرسامین پێتان سەرە ڕای ئەوەی هەندێك لە ئێمە نایانەوێت دان بەو ڕاستیە دابنێت!.