لە عومەری موختارەوە بۆ عومەری خاوەر

 

یەكێك لە هاوڕێ نزیكەكانی شەهید عومەر موختار دەگێڕێتەوە و دەڵێ : كە عومەر موختاریان هەڵواسی بۆ لەسێدارەدان ، پەتی سێدارەكە پچڕا ، عومەر موختار كەوتە خوارەوە ، ئازاری پێگەیشت ، بۆیە توڕەبوو ، جنێوێكی دا بە ئیتالییە داگیركەرەكان و وتی :
[یلعن بوك دولە ، حتی حبالها بایدە]
لەعنەت لە بابت دەوڵەت ، هەتا پەتەكانیشت خراپە ..

لە كاتی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ، عومەری خاوەر باوشی كرد بە مناڵە تاقانەكەیدا و وتی : كۆرپەكەم وەرە با توند لە ئامێزت بگرم ، ئاخر ئێمە لە سایەی دەوڵەتا دەژین ، بەڵام چۆن دەوڵەتێك ! ئاخ نەفرەت لە بابت دەوڵەت سێوەكانیشت ژاراوییە ...


خۆشبەختانە ئەم ساڵ بۆ شانزەی سێ ، دەوڵەتی كوردی سەركەوتوو بوون لە شكاندنی ریكۆردێكی جیهانیدا ، راستەوخۆ دوای سی و سێ ساڵ لە ژەهربارانی هەڵەبجەدا ، لەمەراسیمێكی شكۆدارا زۆر خێرا توانیان نەخۆشخانەی بەركەوتووانی چەكی كیمیاوی بكەنەوە و وەكو خەڵاتێك پێشكەشی زامداران و بنەماڵەكانیان بكەن...
...
منیش یەژم :
رەحمەت لەبابت دەوڵەت ، بۆ گورج هاتنتان بەدەم زامارەكانتانەوە.. ..
دڵنیام ئەوەنە پەلەتان كرد ، هەمووتان دەتانووت حاشا لە ئیشی پەلەپەل..

 

 

س ب