كشمیر و دوزخورماتوو!

 

دوزخورماتوو بە جۆرێك دێتە بەرچاوم كە  جۆرێك لە  كشمیر دەچێت، ئەو كشمیرەی  لە نێوان هیندستان و پاكستان ململانێی زۆری لەسەرە و تاوەكو ئێستاش كەس نەبۆتە خاوەنی راستەقینەی، كەشمیر له ڕابردوو دا بەشێك بوو له حكوومەتی میرنشینی ژێر دەسەڵاتی بەریتانیا. لەسەر خاوەندارێتی ئەو ناوچەیه له نێوان هیند و پاكستان كێشه هەیه و هەر كامەیان بەشێكیان له ژێر دەسەڵاته. ئەو بەشەی ژێر دەسەڵاتی هینده و له لایان پاكستانەوه وەكوو كەشمیری داگیركراوی هیند ناو دەبرێ به هەمان شێوه بەشه پاكستانیەكەی كەشمیر وەكوكەشمیری داگیركراوی پاكستان نێو دەبەن.

وەكو  لە  هاوڵاتیانی دوزخورماتوو  گوێ بیستی بووم  ئەوان وەكو كشمیریان لێهاتووە لە نێوان حكوومەتی عێراق و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كەس خەمی ئەوانی نیە و بەردەوام  قوربانی دەدەن.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە هێزە ئیقلیمیەكان بە تایبەت ئەوانەی لە پشتەوەی تەمویل و گەورەكردنی حەشدی شەعبین  دەیانەوێت ململانێی توند بكەوێتە ئەو ناوچە سنوریانەی كە كوردستان لە عێراق جیا دەكەنەوە بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوانەی  كورد بە نیازە بیگرتە بەر بۆ دیاریكردنی چارەنوسی  خۆی تەگەرەی بكەوێتەبەر.
لەسەرێكی تر حەق وایە سەركردایەتی سیاسی كوردستان لەو پرسە بەئاگاتر مامەڵە بكات و خۆی  نەخاتە نێو  شەڕێكی نەتەوەیی و مەزهەبی كە هەندێك لایەن و وڵات  لە مێژە چاوەروانی ئەو دەرفەتە دەكەن.

حەق وایە  كورد هاوشێوەی  كەركوك مامەڵە بكات لەگەڵ دوزخورماتوو و ناوچەكانی تری  نزیك لە چیای  حەمرین، چونكە لە كەركوك  هێزی پێشمەرگە و ئیدارەی  كوردستان فەرزی ئەمری واقیعی كردوە و هەموو لایەن و نەتەوەیەكیش بەوە ڕازی بوونە. بۆیە دەبێت  دوزخورماتوو نەبێتە كشمێرێك  زیاتر لە سەدەیەكە كێشە و ملمڵانێی لەسەرە و یەكلایش نابێتەوە و تەنها و تەنها ژمارەی  قوربانیەكانیەكانی لە زیادبوونە.