کوردەکانى تورکیا لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانیدا دەنگیان بەکێدا؟

ئیسحاق عەلائەدین
پسپۆڕان و چاودێران لەسەر سەرکەوتنى ئەو حزبەى دەنگى کوردەکانى لە هەڵبژاردنەکانى شارەوانى ڕۆژى یەک شەممە (31 ئازارى 2019)دا بەدەست هێناوە بۆچونیان ئاڵوگۆرش ئەکەن ، بەپێى ئەنجامە سەرەتایە نافەرمیەکان حزبى داد و گەشەپێدانى دەستەڵاتدار زۆرینەى لە ئاستى تورکیادا بەدەست هێناوە ، بەڵام لە ئەستەنبوڵ شارى گەشتوگوزار و ئەنقەرەى سیاسى پاشەکشێى کرد و سەرکەوتنى بەدەست نەهێنا .
تۆڕى جەزیرەى قەتەرى لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە ئەنجامە سەرەتاییەکانى هەڵبژاردنەکانى شارەوانى تورکیا ئەکات ، و دەڵێت لە نێوان دۆڕانى کتوپڕ و سەرکەوتنى چاوەڕوان نەکراودا ، بەتایبەتى لە دواى دۆڕانى داد و گەشەپێدانى دەستەڵاتدار لەو 10 پارێزگایەى هەر لە کۆنەوە لەسەر داد و گەشەپێدان ئەژمێردران .
وە دۆپاتى دەکاتەوە داد و گەشەپێدان لە شارە کوردیەکاندا سەرکەوتنى بەدەست هێناوە ، کە بریتین لە شارەکانى شیرناخ و بەتلیس و دیاربەکر و شارەکانى تر کە لەسەر پارتى گەلانى دیموکراسى ناسراو بە هەدەپە ، باڵى سیاسى پارتى کرێکارانى کوردستان ناسراو بە پەکەکە ئەژمێردرێن .
وە پارتى گەلانى دیموکراسى ناسراو بە هەدەپە شارەوانى تونجەلى بۆ بەرژەوەندى حزبى شیوعى تورکى تۆڕاندى .
سەعید حاجى لێکۆڵەڕ لە کاروبارى تورکى بۆ جەزیرەى قەتەرى دەڵێت: "هەدەپە لە ناوچە کوردیەکان بۆ دەنگدان نەئەبو بەهەمان سیاسەتى پێشو هەڵسوکەوتى بکردایە ، بەڵکو پێویست بو ئەوەى بزانیبایە کە لە پێشودا لە ڕێگەى سندوقەکانى دەنگدانەوە سزا دراوە" .
هەروەها دەڵێت: "سیاسەتەکانى پێشوى هەدەپە نارەحەتى زۆرى بۆ هەدەپە دروست کرد کە توشى دۆڕانى کرد ، و نەیتوانى چاکسازى لە پڕۆسەى سیاسى کارى حزبیدا بکات" .
بۆیە ئەو ئەنجامە بۆ شارە کوردیەکان گرینگییەکى گەورە و تایبەت بەخۆى هەیە ، بەتایبەتى لەسەر کێشەى کورد و دۆسیەى پەکەکە لە تورکیا .
حاجى بەردەوامە و دەڵێت: "چونکە تورکیا گرینگى تایبەتیدا بە دەنگى شارە کوردیەکان ، و لە پێش هەموشیانەوە سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆغان ، کە عادەتى وایە زۆربەى جار بەتایبەتى و سەربەخۆ لەسەر یەک ناوچە یان چەند ناوچەیەک قسە ئەکات لە دواى قسە کردنى بەگشتى لەسەر تورکیا ، چەندین جاریش ئەوەمان لە پەیامەکانیدا بەڕونى بۆ دەنگدەرانى شارە کوردیەکان بینیوە کە پەیامى تایبەتى ئاراستە کردون" .
وە حاجى ئاماژە بە ڕێژەى پارێزگا کوردیەکان ئەکات کە بە شێوەیەکى ناراستەوخۆ ڕاپرسییەکى جەماوەرییە لەسەر زۆرێک لە سیاسەتەکانى حکومەتەکەى داد و گەشەپێدان ، و هەنگاوێکیشە بۆ لەناوبردنى پارتى کرێکارانى کوردستانى ناسراو بە پەکەکە لە سوریا و عێراق و تورکیا .
بۆ ئەمەش پێویستى بە رێکارى (دانانى سەرپەرشتیارى هەندێک لە شارەوانیەکانە بۆ جوڵاندنى ڕێڕەوى دادگا لە بەرامبەر سەرکردەکانى پارتى گەلانى دیموکراسى ، و چونکە هەروا ئاسان کۆتایى نایەت بە هاوپەیمانى داد و گەشەپێدان لەگەڵ بزوتنەوەى نەتەوەیى کە لەسەر ڕاستڕەوە تورکە توندڕەوەکان دەژمێردرێت ، بەتایبەتى ئەوەى پەیوەستە بە دۆسیەى پەکەکە) .
وە حاجى هۆکارى دەنگدانى بەشێکى زۆرى کوردەکان بە داد و گەشەپێدان گەراندیەوە بۆ: "ئازادى هەڵبژاردنەکان بەتایبەتى دواى نەمانى گرتنى ئەندامانى پارتى کررێکارانى کوردستان ناسراو بە پەکەکە ، و پاشەکشێ کردنیان لە ناوچەکانى خۆیان ، کە پێشتر لە کاتى هەڵبژاردنەکان فشارێکى زۆرى سەربازى و چەکدارییان لەسەر بو" .
بۆیە حاجى هۆکارێکى تریش باس ئەکات کە پەیوەستە بە پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى بەرپرسى شارەوانیەکان لە ناوچە کوردیەکانەوە ، "سەرەراى بونى متمانە لە نێوان زۆرێک لە کوردەکان و ئەردۆغاندا بۆ بەردەوام بون لە پرۆسەى چاکسازى و چارەسەر کردنى کێشەى سیاسى کورد ، و رازیبونیان بە چارەسەر لە ژێر سەقفى یەک دەوڵەت و لە ڕێگەى هاوڵاتى یەکسان ، نەک لە ڕێگەى چەک و پڕۆژەى جیابونەوە" .
هەروەها حاجى بەردەوامە و دەڵێت: "بە تێڕوانین لە پێگەى گەورەى داد و گەشەپێدان لە ناوچە کوردیەکان ، چونکە دورکەوتنەوەى بەشێکى زۆرى دەنگدەرى کورد لەو شوێنانەى دانیشتوانى کوردى لێیە بەرەو بژاردەى چارەسەرى ئاشتیانەى ناوخۆ هەنگاو ئەنێت ، بەو پێیەى ئەوان یە تەواوى ئازادییان لە چوارچێوەى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەردەوە ئەتوانن دەستکەوتێکى گەورە بۆ تورکیا و بۆ داد و گەشەپێدان ، تەنانەت بۆ کوردیش دەستەبەر بکەن" .
سەرەراى لاوازبونى بەردەوامى ، بەڵام داد و گەشەپێدان بەردەوامە لە کۆنتڕۆڵ کردنى پارێزگاى ئیزمیر کە پەناگە و مۆڵگەیەکە بۆ عەلمانیەکان ، بۆیە ئەنەس یەلمان بەرێوەبەرى نوسینگەى نێودەوڵەتى لە زانکۆى ئیبن خەلدون لە تورکیا دەڵێت: "پاڵپشت بە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکانى پێشو لە شارى ئیزمیر ، کێشەى ئیزمیر هیچ پەیوەندى بە هەڵمەتەکانى هەلبژاردنەوە نیە" .
لەسەر دەنگدان لە ئیزمیر یەلمان دەڵێت: "ناکرێت پشت بە خزمەتگوزاریەکانى شارەوانى ببەسترێت ، چونکە ئەوە تاڕادەیەک ڕێژەیەکى جێگیرە ، بەو پێیەى دەنگدەران و ئەندامانى دامەزرێنەرى حزبى مستەفا کەمال ئەتاتورکن" .
یەلمان پێشى وایە داد و گەشەپێدان "بێ هیوا نەبووە و زۆر بەهێزەوە هەڵمەتى هەڵبژاردنى لە شارى ئیزمیر دەست پێکرد ، ئەردۆغان لەگەڵ هاوپەیمانەکەى کە سەرۆکى بزوتنەوەى نەتەوەییە بەشدارى کۆبونەوەیەکى گەورەیان بەیەکەوە بۆ ئەندامان و لایەنگرانیان کرد ، وە کەسێکى پاڵاوت کە پێشتر وەزیرى دارایى بو ، وە خاوەنى پسپۆرییەکى گەورە و بەناوبانگ بو ، لەگەڵ ئەوەشدا شارەکە پاڵلێوراوەکەى حزبى گەلى کۆمارى سەردەخات و دەرى دەچوێنێت" .
وە بەپێى تواناى لەناوبردنى هەڵبژاردنەکانى ڕابردوى ئیزمیر ، یەلمان هۆشدارى ئەدات کە پێویستە داد و گەشەپێدان هەستێت بە "هەڵمەتى پێشوەختەى جیاواز موخاتەبەیان بکات لە ڕێگەى ئەو لاوانەى کە ئایدۆلۆژیاى جێگیریان هەیە ، ئەو گۆرانکاریەش ئەوەندە ئاسان نیە" .