1- ئه‌وانه‌ی له‌كاردانه‌وه‌دا له‌دایكـ ئه‌بن ، به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌ش ناگرن ، دواجار ئه‌وه‌نده‌ لاڕێ ئه‌گرن ناچنه‌وه‌ سه‌ر ئه‌صڵ !
:
2- ئه‌وانه‌ی له‌كاردانه‌وه‌دا له‌دایكـ ئه‌بن ، گوڕو هه‌ژموون و جوگرافیای ، كاتی وناوچه‌یی و سنورداره‌ !
:
3- هه‌میشه‌ كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر حیساب و بۆ سه‌ر حیسابی ئه‌ویتره‌ ! بۆیه‌ دواجار به‌ئاسانی نایناسیته‌وه‌ !
:
4- به‌داخه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان هێشتا سۆزوعاتیفه‌ی زاڵه‌ هه‌تا لۆژیكـ وعه‌قڵ ! بۆیه‌ له‌دایكبوونی كاردانه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ !
:
5- له‌هه‌ره‌ خه‌سڵه‌ته‌ دیاره‌كانی ئه‌وانه‌ی له‌كاردانه‌وه‌دا له‌دایكـ ئه‌بن ! هه‌میشه‌ - په‌ڕگیرن یان پڕگیر ئه‌بن - !
:
6- به‌زاندنی هه‌موو سنوره‌كان وپێشێلكردنی عورفه‌ باوه‌كانی كۆمه‌ڵگا ، یه‌كێكیتره‌ له‌خه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌وانه‌ی له‌كاردانه‌وه‌دا له‌دایكـ ئه‌بن !