ئامانجه ستراتیجیەکەی پشت هەڵکشانی فشارەکان وزۆربوونی ناهەقیەکان لە ناوچە کوردستانیە دابڕاوەکاندا

ئەوفشارو ستەمە زۆر و جۆراوجۆرانەی دەرهەق بەڕۆڵەکان وخوشك وبراکانمان لەناوچە کوردستانیە دابڕاو و داگیرکراوەکاندا لەئارادایەو دەگوزەرێت،چەند ئامانجێکی لەپشتەوەیە لەوانەش:١_ دەخوازرێت پێش هەرئاسایبونەوە و ڕێکەوتنیکی نوێ، زۆرترین زەبر لەکورد بدرێت و دیفاکتۆی نوێ بسەپێنرێت
٢ فشارێکی ڕاستەقینە بێت بەسەر سەرۆك وەزیرانەوە بۆ ئەوەی لەمەڕ دانوستاندن لەگەڵ هەرێم، توانای جوڵەی زۆری نەبێت.
٣-زۆرترین سود لەدۆخی ناکۆکی نێوان کورد خۆی و یەکیەتی وپارتی وەربگرن بۆلاوازکردنی پێگەی هەرێم لەداهاتوودا،
٤- ئاڵۆزکردنی هەر گفتوگۆیەکی داهاتوو ،لەڕێی خوڵقاندنی چەندین گیروگرفتی نوێ، بۆ ئەوەی بەئاسانی نەتوانرێت چارەسەرەکان ئاراستەی مەسەلە بنەڕەتیەکان و ژێر خانی کێشەکان ،واتە پرسی خاك و چارەنووسی ناوچە دابڕێنراوەکان بەتایبەتیش کەرکوك بکرێن، بەڵکو بەدەوری دەرهاویشتەکاندا بخولێنەوە،بەو جۆرەی ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستینیە کاندا چەندین ساڵە ئەنجامی دەدات.بەڵام بەبڕوای ئێمە هەڵکشانی گرژی و بەرزبوونەوەی فشار و گێچەڵ وناهەقیەکان بۆ ئەم ئاستە ترسناکەی ئێستا، ئامانجی ستراتیژی وسەرەکی تیایدا، ڕێگریکردنە لەوەی کورد ئەو دۆخە چاوەڕوانکراوەی لەناوچەکەدا بەڕێوەیە و سەرقاڵبوونی وڵاتەکانی بەگشتی پێیەوە،بەقازانجی خۆی و بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەکان لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەکاربێنێت و بقۆزێتەوە ، گەرپەرەسەندنەکانیش گەورەبوون،بیر لە کاراکردنەوەی بەرەنجامی ڕیفراندۆمە سڕکراوەکەی بکاتەوە.بەکورتی وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتیش سێ وڵاتەکە ،پێیان وایە ناوچەکە بەگشتی و لەوانەش ئێراق بە ساتەوەخت وسەرە پێچێکی مێژوویی هەستیاردا تێدەپەڕێت، کەئەگەر هەرلەئێستاوە کۆسپ بۆکورد دروست نەکەن، لەباریدایە قۆناغێکی تربیباتە پێشەوە.وروژاندنی مەسەلەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی پەنجاڵەی نەوت لە گەڵ هەرێم لەلایەن تورکیاشەوە هەر دەچێتە ئەم چوارچێوەوە.دۆخێکی لەم جۆرەش وەڵامدانەوەیەکی نیشتمانی بەرنامە بۆداڕێژراوی هەمەلایەنەی دەوێت،کێشەی کوردیش وەك نیمچە هەمیشە لەوەدایە، لەنێوخۆدا ناکۆك و بێ ستراتیژی هاوبەشە!تەنانەت بەشێ لەوەی لەناوچە کوردستانیەکان ڕوودەدا ت،لەڕوانگەی ململانێی حیزبیەوە لێکدەدرێتەوە و وەك کەرەسەی پڕوپاگەندەی حیزبی و تەنانەت هەندێك جار بەکردەوە دژ بەیەك بەکاردێت.