لەدوای كۆتایهاتنی تاقیكردنەوە گشتیەكان و چەند تێبینیەك بۆ وەزارەتی پەروەردە

وەك لای هەمووان ئاشكرایە ئەمڕۆیەك شەممە 16حوزەیران كۆتایهات بە پرۆسەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی ،بەندەش وەك مامۆستایەكی یەكێك لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە گشتیەكان پێم باش بوو ئەم چەند تێبینیە بخمە بەردەمی بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردە و بەتایبەتیش لیژنەی باڵای تاقیكردنەوە گشتیەكان بەئومێدی ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و لەساڵانی داهاتووتردا ئەو هەڵەو كەمو كورتیانەی كە ساڵانی پێشوو ئەمساڵیش هەبوون دووبارە نەبنەوە، چونكە بێگومان تاقیكردنەوەكان پەیوەندی بەتاك بەتاكی كۆمەڵگەی كوردیەوە هەیەو هەربۆیەش ساڵانە لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا قسەو لێدوانێكی زۆر لەوبارەیەوە دەكرێت و ئەمەش زۆرجار دەبێتە هۆی دلەراوكێ لەلای قوتابیان.
تێبینیەكانیش سەرجەمیان لەبەرژەوەندی قوتابیان و وەزارەتی پەروەردەن و پێویستە كاریان لەسەر بكرێت و تاوەكو كەمتەرین قسەو باس لەسەر ئەو بابەتە بكرێت ،تێبینیەكانیش بریتین لە:
1- بەحكومی ئەوەی كە ئەمساڵ وەزارەتی پەروەردە چەند رێنماییەكی نوێ لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە دەركر كەش و هەوای تاقیكردنەوەكان باشترو ئارامترو لەبارتربووبەتایبەتیش ئەورێنماییانەی كەتایبەتبوون بە ئەنجامدانی گزیكردن و حاڵەتەكانی گزیەوە و ئەمەش وای لە قوتابیان كردبوو كە تەنها پشت بەخۆیان ببەستن و كەشو هەوای هۆڵی تاقیكردنەوەكانیش ئارامتربێت.
2- هەبونی 26گروپی پرسیار كارێكی ئیجابی بوو ، پێویستیشە ساڵانی داهاتوو ئەوبابەتە زیاترگرنگی پێبدرێت ئەمەش وای كردبوو كە زەبت و ڕەبت باشتر بێت و قوتابیان هیچ مەجاڵێكیان بۆ نەهێلێرێتەوە بەمەبەستی پەنابردن بۆگزیكردن.

3- پێویستە وەزارەتی پەروەردە بیرلەشێوازێك بكاتەوە بۆئەوەی قوتابیان بتوانن بچنە (تەوالێت) چونكە لە هۆڵەكاندا چەندین قوتابی رۆژانە نەیان دەتوانی بچنە تەوالێت و ئەم كارەش وایكردبوو قوتابی زۆرجار لەكاتی تەنگەتاویدا نەتوانی وەك پێویست وەڵام بداتەوە بەڵكو گرفتیشی بۆدروست ببێت و تەنانەت قوتابی واهەبووە چەندین نمرەی ڕۆیشتوە.
4- بەكارهێنانی وەرقەی مسوەدە بۆقوتابیان بەتایبەتی لەوانەكانی بیركاری و كیمیاو فیزیادا زۆر پێویستە ئەمساڵ لەتاقیكردنەوەی بیركاریدا وەرقەی مسوەدە نەدرا بە قوتابیانو بەوهۆیەشەوە گرفت بۆقوتابیان دروست بوو ، بەڵام خۆشبەختانە دواتر لەتاقیكردنەوەی كیمیاو فیزیادا ئەو كارە كراو وەرقەكەش بەشێوەیەكی زۆر جوان ئامادە كرابوو دواتریش لە قوتابیان وەردەگیرایەوە.
5- دابینكردنی هۆڵی گونجاو بۆتاقیكردنەوەكان چونكە لە راستیدا بەشێك لەو هۆڵانەی كە تاقیكردنەوەكانیان تێدا ئەنجام دەدرا وەك پێویست نەبوون و بەتایبەتی لە رووی گەرمی و ساردیەوە و هەرچەندەش فێنككەرەوە دابینكرابوو بەڵام لەكاتی بچرانی تەزووی كارەبادا هۆڵەكە گەرم دەبوو قوتابیانیش گەرمایان دەبوو بۆیە پێویستە وەزارەتی پەروەردە تەنها هۆڵی ئەو قوتابخانانە بەكاربهێنیت كە شیاو ن بۆتاقیكردنەوە .
6- پێویستە وەزارەت هەررینماییەك كە دەری دەكات لەسەرتاقیكردنەوەكان چەند رۆژێك پێش تاقیكردنەوەكان دەری بكات بۆئەوەی قوتابیان و مامۆستایان بەتەواوەتی ئاگاداربكرێنەوە لە رێنماییەكان نەك لە ناوەراستی تاقیكردنەوەكاندا.
7- داوا دەكەم ئەو بەرێوەبەرانەی كە دادەنرێن بۆهۆڵەكان لەسەر بنەمای شارەزایی و لێهاتووی بێت و پێشتر خولیان بۆبكرێتەوە و لەرێنماییەكان ئاگاداربكرێنەوە تاوەكو بەشێوەیەكی رێكو پێك كارەكان دابەش بكەن بەسەر یاریدەدەرەو مامۆستایانی چاودێرداچونكە لەكاتی ئاڵوگۆڕكردنی بەرێوەبەری هۆڵەكان هەربەرێوەبەرو بەشێوەیەك مامەڵەی لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایاندا دەكرد و زۆرجاریش ئەمە بووتە هۆی گرفت لەناو هۆلەكاندا.
8- هەرچەندە لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكانەوە قسەی زۆركرا لەسەر پرسیارەكانبەڵام بۆئەوەی ساڵانە ئەم دیاردەیە دووبارە نەبێتەوە پێویستە لیژنەی باڵای ئەزمونەكان و وەزارەتی پەروەردە لەدانانی پرسیارەكاندا لەرێگەی لیژنەی تایبەتمەندەوە ئەو كارە بكات و هەوڵ بدرێت هەڵەی پرسیارەكان بكرێتەوە بە سفر و پرسیارەكان چەندین جار پێداچونەوەیان بۆبكرێت ئینجا ڕابكێشرێن و پرسیاری بەدەر لە بابەتی تایبەت بۆ قوتابیان نەهێنرێتەوە .
9- پێدانی بری هاوكاری بەمامۆستایانی چاودێر و یاریدەدەرو بەرێوەبەرەكان راستەو خۆ دوای كۆتایهاتنی پرۆسەی تاقیكردنەوەكان بێت و هاوكاریەكە دوا نەكەوێت بۆئەوەی مامۆستایان بەشەوق و زەوقەوە چاودێری بكات و لەساڵانی داهاتووشدا بەئیجاری نەچنە ناو ئەوپرۆسەیەوە.
10-دانان و ئالِوگۆركردنی مامۆستایانی چاودێر پێویستە هەر لەسەرەتای تاقیكردنەوەكانەوە بكرێت نەك لەكاتی دەست پێك وناوەراستی تاقیكردنەوەكاندا بكرێت چونكە ئەمە گرفت بۆ هۆڵی تاقیكردنەوە و یاریدەدەرو بەرێوەبەری هۆڵ دروست دەكات .