دیمەنە سیحراوییەكانی گۆمی فێڵاو

30/12/2018 - 08:20 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

 

فێڵاوی، گۆمێكی سەرنج ڕاكێشەو كەوتۆتە ناوچە شاخاوییەكانی باڵەكایەتی، دیمەنێكی جوان و ناوازەی هەیە بەجۆرێك ئاسمان و شاخەكان لەناو گۆمەكەدا ڕەنگ دەدەنەوە.

گۆمی فێڵاو بە دووری دوو كیلۆمەتر لە ناو سەنتەری شارۆچكەی چۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر دوورەو كەوتۆتە بناری چیای سێكێل.

چیای سێكڵ و چیای حەساری سەكران لەناو ئاوەكە دەردەكەوێـت ئەوەش وایكردووە دیمەنێكی سیحراوی بە گۆمەكەو ئەو ناوچەیە ببەخشێت.

جوانی سروشتی شوێنەكەو گۆمەكە وایكردووە، بەبێ جیاوازی لە وەرزەكانی ساڵدا، بەردەوام گەشتیار سەردانی بكەن بەمەبەستی بەسەربردنی كاتێكی خۆش و تۆماركردنی وێنەی یادگاری.

 

 

ئـ . كـ