‌بۆ یه‌كه‌مجار چه‌ندین وێنه‌ی‌ بڵاونه‌كراوه‌ی‌ سه‌دام حسێن و خێزانه‌كه‌ی‌ بڵاوبۆوه‌

20/02/2019 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

سایتی‌ سبوتینگ روسی‌، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، چه‌ندین وێنه‌ی‌ خێزانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ له‌سێداره‌دراوی‌ عێراق، سه‌دام حسێن و خێزانه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.


سایتی‌ سبوتینگ روسی‌، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، چه‌ندین وێنه‌ی‌ خێزانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ له‌سێداره‌دراوی‌ عێراق، سه‌دام حسێن و خێزانه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

له‌وێنه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ساجده‌ خێروڵاو عوده‌ی‌ و قوسه‌یی‌ كوڕی‌ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی‌ ره‌غدو كچه‌ زاكه‌ی‌ حه‌ریر و زاوا كه‌ی‌ حسێن كامل ده‌بینرێت.

حه‌ریر حسێن كامل كه‌ كچی‌ ره‌غدی‌ كچه‌ گه‌وره‌ی‌ سه‌دام حسێنه‌، به‌سایته‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌دام حسێن 15 نه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان له‌ ئه‌رده‌ن ده‌ژین، به‌ڵام حه‌لا كچه‌ بچوكه‌كه‌ی‌ سه‌دام حسێن له‌قه‌ته‌ر میوانه‌.

به‌پێی‌ جل و به‌رگی‌ كه‌سه‌كان، وێنه‌كان بۆ ساڵانی‌ كۆتایی‌ حه‌فتاكان و تا ناوه‌ڕاستی‌ هه‌شته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌وێنه‌كان وێنه‌یه‌كی‌ منداڵی‌ حه‌ریر حسێن كاملی‌ تیادایه‌ كه‌ له‌قۆناغی‌ منداڵییه‌تی‌.

ساڵی‌ 2006 له‌یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قورباندا سه‌دام حسێن سه‌رۆكی‌ پێشووتری‌ عیراق دوای‌ ئیمزاكردنی‌ فه‌رمانی‌ له‌سێداره‌دانی‌ له‌لایه‌ن نوری‌ مالیكی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئه‌وكاتی‌ عیراقه‌وه‌، له‌سێداره‌ درا.

ئەلبوومی وێنەکان