وێنه‌ ..له‌م شاره‌ی كوردستان دوو دایك له‌یه‌ك نه‌خۆشخانه‌ شه‌ش مندڵیان بوو

07/03/2019 - 14:04 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى له‌ دایك بوون  له شاری كه‌لار نه‌شته‌رگه‌ری بۆدوو ئافره‌ت ده‌كرێت و  یه‌كى سێ منداڵیان بووه‌ و به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش رایده‌گه‌ینێت: ته‌ندروستییان باشه‌.

گۆران محه‌مه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شێره‌ى نه‌قیب بۆ منداڵبوون له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان دوو ئافره‌ت  له‌ كاتى منداڵبوون هه‌ریه‌كه‌یان سێ منداڵیان بووه‌، یه‌كێكیان سێ كوڕى بووه‌ و ئه‌وی تریان دوو كوڕ و كچێك.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، هه‌ردوو ژنه‌كه‌ به‌ نه‌شته‌رگه‌ى منداڵه‌كانیان له‌دایكبوون و ئێستا بارودۆخى منداڵه‌كان و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ش باشن و دایكه‌كان له‌ژێر چاودێرى ته‌ندروستیدان و هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌  ه كوردن و دانیشتووى شارى كه‌لارن ئه‌م حاڵه‌ته‌ش یه‌كه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان کە دوو ئافره‌ت  له‌ یه‌ك كاتدا یەکی سێ منداڵیان ببێت.

 ن.ش