زانایه‌ك له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى بابه‌تێكى زانستى له‌ هه‌ولێرگیانى له‌ده‌ستدا

31/03/2019 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

زانایه‌ك كه‌ دکتۆرای لە هەندەسەی میکانیک هەبوو و چه‌ندین لێکۆڵینەوەی زانستی هەیە، له‌ كاتى پێشكه‌شكردنى بابه‌تێك له‌ کتێبخانەی تەفسیر له‌ هه‌ولێر گیانى له‌ده‌ستدا.

د.ئیدریس عه‌بدوڵا له‌ ئه‌كاونتى خۆى له‌ فه‌یسبووك بڵاویكردۆته‌وه‌: رۆژی شەممە سعات 11 لە کتێبخانەی تەفسیر بووم، لە هەولێر، زانایەکی بەڕێز بە ناوی دکتۆر سەرچڵ نامیق موحازەرەیەکی زانستی هەبوو، لە بارەیڕۆژژمێرەکانی هیجری و شەمسی، لە دوای بیست دەقەیەک لە موحازەرەکەی، سەرنجی بۆ ئەوە بردین، کە بە پێی ڕۆژژمێری هیجری، ئەمڕۆ ڕۆژ لە سعات شەش و سێ دەقیقە هەڵهاتووە، بەڵام بە پی ڕوژمێری شەمسی، خۆر هەشت دەقە زووتر، واتە لە سعات پێنج و پەنجاو پێنج دەقیقە هەڵهاتووە، واتە ئەوەی لە سعات شەش نوێژی کردبێ، پێی دەڵێین نوێژ سعات شەش نەمابوو.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: دوای ئەو قسەیەی یەکسەر سەری بەر بۆوە سەر مێزەکەو لە پاشان بە لادا هات، ئەو برادەرانەی لەوێ بوون چوونە فریای، بەڵام بینیمان هەناسەی توندەو خنە خنیەتی، دوای ئەوە تەلەفۆن بۆ ئیسعافی کراو بە زوویی گەیشتن، بەڵام ئەو پزیشکەی لەگەڵ ئیسعافەکە بوو، هەر پشکنی، گوتی: نەماوە.

ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو: دکتۆر سەرچڵی ڕەحمەتی دکتۆرای لە هەندەسەی میکانیک هەبوو و گەلێ لێکۆڵینەوەی زانستی هەیە و زاناکی گەورە بوو.

ئەلبوومی وێنەکان