وێنەهەواڵ... مەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی "سەعات شەش" بەڕێوەچوو

30/04/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە وێنە

 

كوردیو - هەولێر


لەپارێزگای هەولێر نوسەرو ڕۆژنامەنوس محمد عومەر كانی لە مەراسیمێكدا چاپكردن و بڵاوكردنەوەی كتێبێكی لەژێر ناونیشانی "سەعات شەش" بڵاوكردەوەو بەشێك لە دۆستانی كتێب ئامادەی مەراسیمەكە بوون.

.ئەم مەراسیمە لە ماڵی وەفایی سازدرا ، كە  رێکخراوی خەیاڵ بۆ گەشەپێدانی هزری تاک ناساندن سەرپەرشتی ئەو چالاكیەی دەكرد.

سەرەتای مەڕاسیمەكە سەرەتای مەڕاسیمەکە بە ئاوازی ڕۆح و هاواری دەف لەلایەن هونەرمەند ئاری تەیفور دەستی پێکردو دواتر بەڕێز ممتاز حەیدەری چەند وتەیەکی لەسەر کتێب بەگشتی و نوسەری گەنج خستەڕوو . 
پاشان محمد عمر کانی کتێبەکەی ناساند و بەهاوکاری موزیک ژەن هێمن ئەنوەر  بەئامێری عود چەند هۆنراوەیەکی نێو کتێبەکەی خوێندەوە . 


پاشان بەڕێزان حەیدەر جەمیل نوسەرو توێژەری کۆمەڵایەتی وبەختیار سەعید نوسەرو چاودێر وسروشت بارانی شاعیرو چاڵاکوان قسە لەسەر کتێبی سەعات شەش کراو ناوەڕۆک و شیکردنەوەکەیان خستەڕوو . 
لەکۆتاییشدا کتێبی سەعات شەش بەسەر میوانە بەڕێزەکان و خوێنەران دابەش کر 

 

 

س ب