ئەمرۆ عێراق لە جامی رۆژ‌وئاوای ئاسیا یاری هەیە

11/08/2019 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی قۆناغی گرووپەكانی پاڵەوانیەتی جامی رۆژئاوای ئاسیا هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و یەمەن رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:30) شەو بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (كەربەلا) بەرێوەدەچێت".

هەڵبژاردەی عێراق لە قۆناغی گروپەكان خاوەنی (7) خاڵە و پلەی یەكەمی گرتووە ، بەبردنەوە و یەكسانبوون دەگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە".

لەكاتی گەیشتنی بەیاری كۆتایی ، هەڵبژاردی عێراق رووبەرووی هەڵبژاردەی بەحرێن دەبێتەوە".