بەفەرمی ... عێراق گەیشتە یاری كۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا

12/08/2019 - 12:48 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی رۆژئاوای ئاسیا ،دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی یەمەن بەئەنجامی (2 – 1) گۆڵ".

ئیبراهیم بایش و حسێن عەلی دوو گۆڵەكەی هەڵبژاردەی عێراقیان تۆماركرد ، گۆڵەكەی یەمەنیش یاریزان (عەبدولواسع مەتەری) تۆماریكرد".

بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە یاری كۆتایی دوای وەرگرتنی پێشەنگی گرووپەكەی بە (10) خاڵ ، لەیاری كۆتاییشدا رووبەرووی بەحرێن دەبێتەوە".