ناوی راهێنەری نوێی عێراق ئاشكرا دەبێت

17/08/2019 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

سەرچاوەیەك لەیەكێتی تۆپی پێی عێراق رایدەگەینێت ، یەكێتییەكەیان بریاریداوە دەستبەرداری تواناكانی كاتانیچی سلۆڤینی بێت و راهێنەرێكی دیكە بۆ پۆستەكە دەستبەكاربكات".

سەرچاوەكە رایگەیاند : " یەكێتی تۆپی پێی عێراق بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەرداری كاتانیچ بووە بەهۆی نەبردنەوەی پاڵەوانیەتی جامی رۆژئاوای ئاسیا و دۆراندنی بەرامبەر بەحرێن لەیاریگای كەربەلا".

وتیشی : " یەكێتی تۆپی پێی عێراق رۆژی دووشەممە كۆدەبێتەوە و لابردنی كاتانیچ رادەگەینێت و كۆتایی بە بۆندەكە دەهێنێت".

بریارە هەر لەو كۆبوونەوەیەدا عەبدولغەنی شەهد ، راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عیراق وەك راهێنەری هەڵبژاردەی پێشكەوتووان دەستبەكاربێت".