ببینە ... حەنان فەتلاوی چی بە عەبدولخالق مەسعود دەڵێت

19/08/2019 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

حەنان فەتلاوی , سەرۆكی جوڵانەوەی ئیرادە هێرشی كردە سەر عەبدولخالق مەسعود سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق و داوای لێدەكات دەستلەكاركێشانەوەی خۆی رابگەینێت چونكە ئابرووی تۆپی پێی عێراقی بردووە".

فەتلاوی لە هەردوو ئەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی فەیس بوك و تویتەر دوو پۆستی كردووە , دەڵێت : " سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەسەری پێویستە دەست لەكار بكێشێتەوە ، چونكە ئابرووی تۆپی پێی عێراقی بردووە".

دەشڵێت : " خوا رووتان رەش بكات , عێراقتان ئازاردا ، لەبری ئەوەی ناوی عێراق بەرزبكەنەوە , سوكایەتیتان پێكرد , لەنێو كەربەلا نازناوتان لەدەستدا".

لەلایەن خۆشییەوە عەبدولخالق مەسعود هەرزوو وەڵامی فەتلاوی دایەوە و پێی راگەیاندووە لەسەر تۆ نییە لەسەر وەرزش قسە بكەیت و خۆت لەو بابەتە بەدووربگرە , فەتلاویش لەوەڵامی مەسعود دەڵێت : " تورەمەبە , تورەبوون بۆ كەسی قەڵەو باش نییە , ئەگەر ئێوە تورەبن , تووشی جەڵتە دەبن و وەرزشی عێراق و جیهان تۆ لەدەست دەدات".