سكاڵا دژی یانەی هەولێر تۆماركرا

22/09/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

ئەیوب ئۆدیشۆی راهێنەری پێشووی یانەی هەولێر سكاڵا دژی یانەكەی شاری هەولێر تۆمار دەكات".

وسام هاشمی بریكاری كارەكانی ئەیوب رایگەیاند : " ئۆدیشۆ لەلایەن دادگای باڵای یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سكاڵای تۆماركردووە ، بەهۆی ئەوەی یانەی هەولێر شایستە داراییەكانی پێنەداوە".

ئەو دەڵێت : " پێویستە لەماوەی (10) رۆژ ئەو پارەیە رادەستی ئێمە بكات بەپێچەوانەوە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا سزا دەدرێت ، پارەكەش نزیكی (300) ملیۆن دینارە و لەوەتەی (2016)ـەوە نەدراوە".