هەفتەی داهاتوو دوو هەڵبژاردە دەبنە مێوان عێراق

14/02/2019 - 11:37 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڵاوی كردەوە ، هەفتەی داهاتوو دو هەڵبژاردە دەبنە میوانی عێراق و بەشداری لە پاڵەوانیەتی جامی سەداقەی دۆستانە دەكەن".

یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەڵێت : " پاڵەوانیەتی سەداقە بەبەشداری 3 هەڵبژاردە بەرێوەدەچێت یارییەكانیش لە (22)ـی ئەم مانگە لەشاری بەسرە بەرێوەدەچێت".

لەبارەی ناوی هەڵبژاردەكان ، یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەڵێت : " لە پاڵەوانێتەكە هەریەك لە هەڵبژاردەكانی عێراق و سوریا و ئوردن بەشداری دەكەن، بریارە یاری كردنەوە لە 22 شوبات یاری كردنەوە لە نێوان عێراق و سوریا ئەنجام بدرێت و لە 24 شوباتیش ئوردن و سوریا یاری دەكەن و دواین یاریش لە نێوان عێراق و ئوردن دەبێت لە 26 ئەم مانگە".