دوای (7) یاری ، هەولێر بۆ دواجار بردنەوەی تۆماركرد

18/05/2019 - 09:19 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/عێراقی

 

لەیارییەكانی گەڕی (27)ـی خولی یانە نایابەكانی عێراق یانەی هەولێر دوای (7) یاری بۆ جاری یەكەم سەركەوتنی تۆماركرد".

یانەی هەولێر یارییەكەی بە ئەنجامی 2 – 0 لە یانەی حوسێنی بردەوە ، هەردوو گۆڵی یارییەكە یاریزان (محمد جەفال) تۆماریكرد و یانەكەی بەرەو سەركەوتن برد".

بەم ئەنجامەش یانەی هەولێر بە كركۆدنەوە (32) خاڵ پلەی (12)ـی ریزبەندی گرتووە ، هەرچی حوسێنە بە (20) خاڵ پلەی (19)ـی گرتووە".