چێڵسی ماڵی مەدریدییەكان وێران دەكات

26/05/2016 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵەكانی خۆی دەستپێكرد بۆ گواستنەوەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی و هێرشبەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی چێڵسی بەسەركردایەتی ئەنتۆنیۆ كۆنتی لە وەرزی داهاتوو دەیەوێت ئاستی یانەكە بگەرێنێتەوە دۆخی خۆی".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " گریزمان بۆتە ئامانجی ئیدارەی یانەی چێڵسی بۆ ئەمەش دەیانەوێت گفتوگۆیەكان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دەستپێبكەن".

لە ئێستادا هەریەكە لە یانەكانی (مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و یوڤینتۆس) هەوڵەكانی خۆیان دەستپێكردووە بۆ ئەوەی ئەنتوان گریزمان بگوازنەوە یاریگاكانیان".


 

رێكان عزیز