ئەرسناڵ حەوت یاریزان دەگوازێتەوە ریزەكانی

26/05/2016 - 10:04 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی بە سەركردایەتی ئارسن ڤینگەر لە ئێستاوە كارەكانیان بۆ وەرزی نوێ دەستپێكردووە ، ئەمەش دوای بەجێهێشتنی ئەم وەرزە بەدەستبەتاڵی".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی ئەرسناڵ دەیەوێت بۆند لەگەڵ حەوت یاریزانی دیكە واژۆ بكات ، ئەمەش دوای گواستنەوەی (گرانیت چاكا)ی سویسری بۆ ریزەكانی".

ئەو سەرچاوەیە بڵاوی كردەوە یانەی ئەرسناڵ دەیەوێت بۆند لەگەڵ هەر حەوت یاریزان (كالیدو كولیبالی و ئەلڤارۆ مۆراتا و لوكاس هێرناندێز و كیران تیرنی و روب هولدینگ و ریان سیسنیون و ماكسی رومیرو) واژۆ بكات".

بە گواستنەوەی ئەم حەوت یاریزانە رەنگە بەهای خەرجییەكان بۆ ئەرسناڵ بگاتە سەروو (130) ملیۆن جونەیهی ئیسترلینی".


 

رێكان عزیز