هەواڵەكەی ئیبراهیمۆڤیچ رەتكرایەوە

28/05/2016 - 10:21 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی ووڵاتی بەریتانیا بڵاویان كردەوە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بەشێوەیەكی فەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی مانچستەر یونایتد كردووە ، بەڵام هەواڵەكە رەتكرایەوە".

مینو رایولا بریكاری كارەكانی ئیبراهیمۆڤیچ لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (ئێسكپرێسن)ی سویدی دەڵێت : " هەندێك یانە لە ئینگلتەرا دەیانەوێت بۆند لەگەڵ ئیبراهیمۆڤیچ واژۆ بكەن ، هەروەها بەهەمان شێوە هەندێك یانە لە ناوەوە و لە دەرەوەی ئینگلتەرا هەمان نیازیان هەیە".

رایولا ووتی : " هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن كە ئێبرا پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتد دەكات ، ئەمەش چەند جارێك دووپات كراوەتەوە ، بەڵام لەراستیدا ئەوە راست نییە".

ئەو بریكارە دەڵێت : " ئێمە بریاری خێرا نادەین و كاتی باشمان لەبەردەستە بۆ ئەوەی داهاتوومان دیاری بكەین".


 

رێكان عزیز