زێدان لەبارەی رۆناڵدۆ خۆی یەكلایی كردەوە

28/05/2016 - 11:00 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

زێنەدین زێدانی فەرەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی هەواڵی بەشداریكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی لەیاری كۆتایی دووپات كردەوە".

زێدان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش رووبەرووبوونەوەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ووتی : " پێم وایە رۆناڵدۆ بەشێوەی (100%) ئامادەی یارییەكە دەبێت ، وەك چۆن توانی هەمان كار بەرامبەر مانچستەر سیتی دووبارە بكاتەوە".

زیزۆ ووتیشی : " بەفەرمی رۆناڵدۆ بەشداری یاری كۆتایی دەكات ، هیچ كێشەیەكی نییە و پشتمان پێبەستووە".

راهێنەرەكەی ریال مەدرید لەبارەی یاری كۆتایی دەڵێت : " رووبەرووبوونەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەوشێوەیە قورس نییە وەك راگەیاندنەكان باسی دەكەن ، ئێمە (15) رۆژی تەواومان لەبەردەست بووە بۆ ئەوەی ئامادەكاری بكەین ، ئێستاش ئێمە بۆ ئەو یارییە ئامادەین".


 

رێكان عزیز