لەكۆتاییدا باوكی نیمار بێ دەنگی شكاند

02/07/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، باوكی نیمار بێ دەنگی شكاند لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی كە باس لە نزیكبوونەوەی كورەكەی دەكەن بۆ یانەی بەرشلۆنە".

ماڵپەری بێرنابیۆ ئاشكرای كردووە : " باوكی نیمار هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردۆتەوە كە باس لە چوونی نیمار دەكەن بۆ ریزەكانی بەرشلۆنە".

باوكی نیمار لەبارەی ئەو هەواڵانە دەڵێت : " ئەمە راستییەكە نییە ، بەڵكو راستییەكە ئەوەیە من ئێستا لە بەرازیلم تا كۆتایی بە چارەسەری كورەكەم دێت ، دوای ئەو ماوەیە دەگەرێینەوە پاریس بۆ ئامادەكارییەكانی تیپەكە بۆ وەرزی نوێ".