نیمار بەفەرمی نەگەرایەوە مەشقەكانی پاریس سان جێرمان

09/07/2019 - 09:10 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، نیماری بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی نەگەرایەوە مەشقەكان".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " نیمار رەتیكردۆتەوە پەیوەندی بە مەشقەكانی پاریس سان جێرمان بكات و داوای لە كارگێری تیپەكەی كردووە رێگەی پێ بدەن بگەرێتەوە بەرشلۆنە".

سەرچاوەكە دەڵێت : " نیمار پێشوازی لە بۆندەكەی بەرشلۆنە كردووە ، بۆ ئەمەش لەگەڵ سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان گفتوگۆی كردووە رێگەی بۆ خۆش بكەن تا بگەرێتەوە شاری بەرشلۆنە".