میلان ، میسی و مۆدریچ دەكرێت

09/07/2019 - 11:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئەستێرەیەكی پێشووی یانەی میلان كە ئێستا بەرێوەبەری وەرزشی یانەی میلانە رایگەیاند تیپەكەیان لەتوانایدا هەیە بۆند لەگەڵ مۆدریچ و میسی واژۆ بكات".

زفونیمیر بوبانی كرواتی و ئەستێرەی پێشووی یانەی میلان رایگەیاند : " ئێمە متمانەمان بە جیامپالۆی راهێنەر هەیە بۆ ئەوەی تیپەكەمان بۆ رێكبخاتەوە ، یارییەكی جوان پێشكەشی هاندەران بكات".

زفونیمیر رایگەیاند : " تیپەكەمان لەتوانایدا هەیە بۆند لەگەڵ ئەستێرەی گەورە واژۆ بكات ، توانای ئەوەمان هەیە بۆند لەگەڵ مۆدریچ و میسی واژۆ بكەین ، ئێمە دەمانەوێت كەسایەتی میلان بپارێزین".