كلۆپ ئەم یاریزانەی ریال مەدریدی دەوێت

10/07/2019 - 11:14 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئیسپانی بڵاوی كردەوە ، یانەی لیڤەرپوول لەسەر داوای یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەكە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی ریال مەدرید چڕكردۆتەوە".

تۆڕی هەواڵی (El Desmarque)ـی ئیسپانی رایگەیاند : " یانەی لیڤەرپوول دەیەوێت ماركۆ ئەسینسیۆی یاریزانی یانەی ریال مەدرید بگوازێتەوە ریزەكانی".

تۆڕەكە دەڵێت : " بەبروای كلۆپ ، ئەسینسیۆ دەتوانێت سیانەیەكی باش لەگەڵ سەلاح و مانێ دروست بكات ، بۆ ئەمەش ئامادەیە (67) ملیۆن یۆرۆ وەك نرخی یاریزانەكە بداتە ریال مەدرید".