گاریس بێل بۆندێكی فەرمی ئەم خولەی رەتكردەوە

10/07/2019 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی ئیسپانی رایگەیاند گاریس بێلی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید بۆندێكی فەرمی خولی چینی رەتكردەوە".

رۆژنامەی ماركای ئیسپانی دەڵێت : " گاریس بێل دوو بۆندی لە چینەوە پێگەیشتووە بەڵام ئەو رەتیكردۆتەوە بە پارەیەكی خەیاڵیش پەیوەندی بەم خولە بكات بەڵكو ویستی وایە لەخولەكانی ئەوروپا بەردەوام بێت".

سەرچاوەكە دەڵێت : " سەرەتای هەفتەی داهاتوو ، گاریس بێل لەگەڵ زێدانی راهێنەر كۆدەبێتەوەو باس لە مانەوەی یان رۆیشتنی خۆی دەكات".