كاتی پەیوەندیكردنی گریزمان بە بەرشلۆنە ئاشكراكرا

11/07/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ئێستگەیەكی ئیسپانی رایگەیاند یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گەیشتە رێككەوتن بۆ گواستنەوەی گریزمان بۆ ریزەكانی".

ئێستگەی (RAC1)ـی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە : " یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ گریزمان گەیشتە رێككەوتن ، بریاریشە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لەنێو یاریگای كامپ نو پێشكەشی هاندەران و راگەیاندنەكانی بكات".

ئێستگەكە دەڵێت : " ئێستا گریزمان لە پشووی خۆیەتی لە دورگەی ئیبیزا ، رۆژی یەكشەممە كۆتایی بە پشووەكەی دێت و بەفەرمی پەیوەندی بە ریزەكانی بەرشلۆنە دەكات".