پێرێز لەبارەی نیمار هەواڵە خۆشەكەی راگەیاند

11/07/2019 - 11:18 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

رۆژنامەیەكی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە ، یانەی ریال مەدرید هەوڵەكانی خۆی دەستپێكردووە بۆ گواستنەوەی نیماری بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ریزەكانی".

رۆژنامەی سپۆرت ئاشكرای كردووە : " فلۆرێنتینۆ پێرێز خۆی ئامادە كردووە نیمار لە بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان برفێنێت و بیگوازیتەوە یاریگای بێرنابیۆ".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " پێرێز هیوای نوێ بۆتەوە بۆ گواستنەوەی نیمار چونكە ئەم یاریزانە رەتیكردۆتەوە مەشقەكانی خۆی لەگەڵ پاریس ئەنجامبدات ، بۆیە دەیەوێت بیگوازێتەوە مەدرید و لەچنگی یانەكانی پاریس سان جێرمان و بەرشلۆنە دەریبهێنێت".