سادیۆ مانێ : ئەمە ئامانجی ئێمەیە لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا

11/07/2019 - 11:20 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

سادیۆ مانێی سەنیگالی و ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول دڵخۆشی خۆی راگەیاند بە بردنەوەی تیپەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەنین و گەیشتنیان بە قۆناغی پێشكۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا".

سادیۆ مانێ لە لێدوانێكیدا رایگەیاند : " یارییەكی زۆر قورس بوو ، دەمازانی ركابەرەكەمان زۆر زەحمەتە ، بەڵام توانیمان كۆنترۆڵی یارییەكە بكەین و بردنەوە تۆمار بكەین".

وتیشی : " نازانم بەڵام هێشتا نەگەیشتووینەتە یاری كۆتایی ، هێشتا یارییەكەمان ماوە و دەبێت كاربكەین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكەمان و دڵخۆشكردنی هاندەران".