ئەمرۆ مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی یارییان هەیە

17/07/2019 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بریارە ئەمرۆ لەیارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ خولی نایابی ئینگلیزی هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و مانچستەر سیتی بەجیا یارییان هەیە".

لەیاری یەكەمدا یانەی مانچستەر یونایتد لە كاتژمێر (2:00)ـی دوای نیوەرۆ رووبەرووی یانەی لیدز یونایتد دەبێتەوە".

هەرچی یانەی مانچستەر سیتییە لەیارییەكانی خولی ئینگلیزی لە ئاسیا كە پاڵەوانیەتییەكی چوار قۆڵییە رووبەرووی یانەی وێست هام یونایتد دەبێتەوە ، یارییەكەش كاتژمێر (3:30)ـی عەسر بەرێوەدەچێت".