ئەمرۆ پلەی سێیەمی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا ئاشكرا دەبێت

17/07/2019 - 08:51 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

بریارە ئەمرۆ بۆ دیاریكردنی پلەی سێیەمی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا هەردوو هەڵبژاردەی تونس و نێجیریا رووبەرووی یەكترببنەوە".

یارییەكە كاتژمێر (10:00) شەو بەكاتی هەولێر لەسەر یاریگای (سەلام) بەرێوەدەچێت".

لەیارییەكانی قۆناغی پێشكۆتایی ، نێجیریا بە هەڵبژاردەی جەزائیر دۆرا ، هەرچی تونسە بەرامبەر سەنیگال دۆرا و نەیتوانی بگاتە یاری كۆتایی".

بریاریشە لە رۆژی هەینی یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیای (2019) لە میسر بەیاری نێوان سەنیگال و جەزائیر كۆتایی پێبێت".