لەكۆتاییدا راهێنەرەكەی پاریس سان جێرمان لەبارەی نیمار دانی پێدانا

17/07/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان دانی بەو هەواڵانە دانا كە باس لە رۆیشتنی نیمار دەكەن لە ریزی تیپەكەدا".

تۆخێل لە لێدوانێكیدا پێش یارییە دۆستانەكەی بەرامبەر یانەی دریسدن رایگەیاند : " من بەهیوام نیمار لە ریزەكانی ئێمە بمێنێتەوە بەڵام پێم وایە ئەو ئارەزووی رۆیشتن دەكات".

وتیشی : " پێش دەستپێكردنی كۆپا ئەمریكا ئاگاداری ئەو هەواڵانەبووم كە باس لە رۆیشتنی نیمار دەكەن ، بەڵام ویستم ئەم بابەتە لەنێوان نیمار و ئیدارەی تیپەكەمان یەكلایی بێتەوە".