یوڤینتۆس بەفەرمی كاتی پێشكەشكردنی ماتیاس دی لیختی ئاشكراكرد

17/07/2019 - 10:39 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی و یاریزانی پێشووی یانەی ئەیاكس ئەمستردام و یاریزانی نوێی یانەی یوڤینتۆس گەیشتە شاری تۆرینۆ".

دی لیخت بەفەرمی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی یوڤینتۆس راگەیاند ، بریارە ئەمرۆ چوارشەممە یاریزانەكە لە سەنتەری پزیشكی تایبەتی یانەی یوڤینتۆس پشكنینی پزیشكی ئەنجامبدات".

دی لیخت لە پەیامێكی ڤیدیۆیی دوای راگەیاندنی بۆندەكە رایگەیاند : " سڵاو لە هاندەرانی یوڤینتۆس ، من ماتیاس دی لیختم دڵخۆشم كە لێرە لەگەڵتانم".