میلان و مۆدریچ رێككەوتن

17/07/2019 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، یانەی میلانی ئیتاڵی گەیشتۆتە رێككەوتنی سەرەتایی لەگەڵ ئەستێرەیەكی یانەی ریال مەدرید".

تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس) ئاشكرای كردووە : " یانەی میلان گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ لوكا مۆدریچی كرواتی و باشترین یاریزانی جیهان".

سەرچاوەكە دەڵێت : " میلان گفتوگۆی لەگەڵ بەرێوەبەری كارەكانی مۆدریچی تەمەن (34) ساڵان كردووە ، هەروەها مووچەیەكی ساڵانەی پێشكەشكردوون كە دەگاتە بڕی (12) ملیۆن یۆرۆ ، بۆ ئەمەش بریارە هەفتەی داهاتوو گفتوگۆی كۆتای لەنێوان ئیدارەی هەردوو یانە بكرێت".