ریال مەدرید دەستبەرداری ئەستێرەیەكی دیكەی خۆی دەبێت

17/07/2019 - 11:49 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

تۆڕێكی هەواڵی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە ، یانەی ئەرسناڵ گەیشتۆتە رێككەوتن لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەكی ئەم یانەیە".

تۆڕی هەواڵی (سكای سپۆرتس)ـی بەریتانی ئاشكرای كردووە : " یانەی ئەرسناڵ كۆتایی بە گفتوگۆیەكانی هێناوە لەگەڵ دانی سیبایۆسی یاریزانی یانەی ریال مەدرید بۆ ئەوەی بیباتە ریزەكانی".

سەرچاوەكە دەڵێت : " بریكاری كارەكانی سیبایۆس لە یاریگای ئیماراتس بینراوە ، پێدەچێت رۆژی هەینی بەفەرمی بۆندەكەی نێوان ئەستێرە ئیسپانییەكە و یانەی ئەرسناڵ رابگەیەنرێت".