فەرمی ... ریال مەدرید شەشەم بۆندی راگەیاند

05/08/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە وەرزش/جیهانی

 

ماڵپەرێكی ئیسپانی رایگەیاند یانەی ریال مەدرید شەشەم بۆندی ئەم هاوینەی یەكلایی كردەوە و یاریزانێكی هۆڵەندی گواستەوە ریزەكانی".

 

ماڵپەری (ABC)ـی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : " یانەی ریال مەدرید بەشێوەیەكی فەرمی بۆندی لەگەڵ ڤان دی بیكی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی ئەیاكس واژۆكرد".

 

ماڵپەرەكە بڵاوی كردەوە : " بۆندی ڤان دی بیك بەبڕی (50) ملیۆن یۆرۆ واژۆكراوە ، بڕی (10) ملیۆنیش وەك گۆرانكاری دەدرێتە یانەی ئەیاكس ، بۆندەكەش بۆ ماوەی شەش ساڵە".